ناوی دامه‌زراوانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاشكرا ده‌كرێت

دوو شەممە, 03 ئەیلول 2018 14:07

 بە فەرمانێكی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران( 280)كه‌س لە نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی داده‌مه‌زرێنن ، ناوەكانیان ئاشكرا ده‌كرێت 

د. ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە  ڕاگەیاند:دامەزراندنی ئەو پزیشك و فەرمانبەرانە بۆ نەخۆشخانەی چارەسەری بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی كەسوكاری شەهیدان و بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، بۆیە كاری لەمەودوامان بریتی دەبێت لە بەفەرمی كردنەوەی نەخۆشخانەكە بە ڕووی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی".

ئه‌وه‌شی بۆدوارۆژ ئاشكرا كردوه‌ ، هەر ئەمڕۆ ناوی 280 پزیشك و كارمەندی تەندروستیمان بەدەست گەیشت كە دوێنێ‌ لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە فەرمانی دامەزراندییان بۆ دەرچوو بوو، بۆیە لەڕۆژانی داهاتوودا ئەو كەسانەی فەرمانی دامەزراندنیان بۆ درچووە دەتوانن دەستبكەن بە مامەڵەكانیان، بۆ ئەوەی بەشێوەیەكی فەرمی دەستبەكارببن.

 ن.ش