دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان

دوو شەممە, 10 ئەیلول 2018 07:14

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : لیستی 119ی بەرەو ئيصلاح بۆ راماڵینی گەندەڵی و گەندەڵکاران پێکهێنراوە.

لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخستنەکانی ناوچەی رزگاری لە دەڤەری گەرمیان کە دوانیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 20/9/2018 ئەنجامیدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاء الدین رایگەیاند لیستی 119 ی بەرەو ئیصلاح بۆ راماڵینی گەندەڵی و گەندەڵکاران پێکهێنراوە بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک کاندیدی دڵسۆز و دەست پاک و پسپۆرو بە ئەزمونانمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان داناوە
بۆیە پێویستە لەسەر هەمولایەکمان بە هەموو هەوڵ و توانایەکمانەوە پشتگیریان بکەین و هەوڵ بۆ سەرختنیان بدەین و تۆڵەی دەنگە دزراوەکانمان لە هەلبژاردنی 12 ئایاردا لە تەزویرچیەکان بکەینەوە بە بەشداری چالاکانەمان لە رۆژی دەنگدان سزای تەواویان بدەین.

هەر دوانیوەرۆی ئەمرۆش ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی شارۆچکەی کفری کرد و لەگەڵ رێکخستنەکانی یه‌کگرتوو کۆبوویەوە رایگەیاند زۆر هەوڵدرا کە یەکگرتوو رابکێشرێت بۆ نەخۆشی ناوچەگەری و پەرتەوازەیی کە زۆربەی لایەنەکانی تری گرتببووە بەڵام بە پشتیوانی خوای پەروەردگار و دڵسۆزی رێکخستەنەکانمان سەرجەم هەولەکانمان شکست پێهێنا..

هەروەها چەواشەکاری زۆریش بەرامبەر بە ئەدای کاری یەکگرتوو کرا بەلام ئەوانەش بێ ئەنجام بوون و ئێمە لەرابردوو بە تیۆری کۆمەلێک قەسمانکرد لەسەر بارودۆخی کوردستان و لایەنەکان کە ئەوکات لێکدانەوەی هەڵەی بۆدەکرا بەڵام لە ئێستادا بەشێوازی پراکتیکی ئەنجامەکەی دەبینین.
لە کۆتای وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەککگرتوو ئاماژەی بەوە دا لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح ئەنجامی کۆبونەوە و شەونوخونیەکانی پرۆژەی کاری ئیسلامیە لە کوردستان

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئەمینداری گشتی : جێگای شانازیمانە لەسەر جەم خولەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان جیاواز لە لایەنەکانی تر زۆرترین ژنمان کاندید کردووە

لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخستنەکانی خوشکان لە قەزای کەلاری مەڵبەندی ئیدارەی گەرمیان کە پیش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 20 /9 /2018 ئەنجامیدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین رایگەیاند جێگای شانازیمانە لەسەر جەم خولەکانی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمانی کوردستان جیاواز لە لایەنەکانی تر زۆرترین ژنمان کاندید کردووە لە گەیشتنیشانی بە پەرلەمان خوشکانی ئێمە رۆلی گرنگ و کاریگەريان لە پەرلەمان و لیژنەکان بینیوە بۆ ئەم خولەش لە ناو کاندیدەکانی لیستی 119 ی بەرەو ئيصلاح کۆمەلێک خوشکی بوێر و بە ئەزموون و دڵسۆز کاندید کردووە پێویستە لەسەر خوشکان سەرجەم هەوڵ و کۆشششەکانیان بخەنە گەر بۆ سەرخستی کاندیدەکان .

لە بەشێکی تری وتەکانیدا ئەمینداری گشتی جەختی کردەوە لەسەرەتای دروستبوونی یەکگرتوو خوشکان رۆڵی کاریگەریان لەسەر جەم ئۆرگان و دەزگاکانی یەکگرتوو بینیوە بەڵام ئەوە کەمە بێویستە کاری زیاتر ئەنجام بدەن و چاوەروانی ئەوەش دەکەین

مامۆستا صلاح الدین محمد بهاءالدین ئاماژەی بە رۆڵی خوشکانی یەکگرتوو کرد لەدروستکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست و بەرهەم هێنانی نەوەی داهاتوو کە خزمەت بە خاک و خەڵکی کوردستان بکات .

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: لەساڵی 1992 تاوەکو ئێستا هه‌میشه‌ بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە و بەردەوامیش دەبین چونکه‌ باشترین بژاردەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە.

ئێواره‌ی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌رێزان خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی یه‌كگرتوو و سوهه‌یب زێباری راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی له‌دوا وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ بادینان سه‌ردانی قه‌زای به‌رده‌ره‌شی كرد و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێرانی یه‌كه‌ی رێكخستنی به‌رده‌ره‌ش و پشتیوانانی لیستی به‌ره‌و ئیصلاح ژماره‌ 119 به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا..

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بوان تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ڕایگه‌یاند: یه‌كگرتوو سه‌ره‌تای كارو ‌چالاكیه‌كانی به‌ وه‌رزشی و هونه‌ر و مه‌ڵبه‌ندی له‌به‌ركردنی قورئانی پیرۆز ده‌ستی پێكرد و هه‌رلەسەرەتای دامەزراندنیەوە گرنگی بەو بوارانه‌یداوه‌ بە تێڕوانین و مەنهەجیەتی خۆیەوە هاتە مەیدان.. یەکگرتوو نەهجی ئیصلاح و خزمەتکردن بە کۆمەڵگایە .. یەکگرتوو هەڵبژاردن وەکو وەسیلەی گەیشتن بە ئامانجەکان سەیردەکات..

هه‌روه‌ها ئه‌مینداری گشتی له‌ درێژه‌ی وتاره‌كه‌ییدا ڕایگه‌یاند: لەساڵی 1992 تاوەکو ئێستا هه‌میشه‌ بەشداری هەڵبژاردنمان کردووە و بەردەوامیش دەبین چونکه‌ باشترین بژاردەی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتە.. دەبێ هەڵبژاردنی پەڕلەمانی کوردستان بەروحیەتی تۆڵەسەندنەوە لەم دزیەی کە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لێمان کراوە بەشداری بکەین و زۆرترین دەنگ بهێنین ..

 

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

 

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: پەڕلەمانی تازە دەبێت گرفتەکانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەربکات بۆیه‌ ئێمە لە رێگەی پەڕلەمانەوە دامانەوێت پڕۆژەی ئیصلاح بەردەوامی پێبده‌ین

ئێوارەی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ 19-9-2018 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌رێزان خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی یه‌كگرتوو و سوهه‌یب زێباری راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی له‌درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی قه‌زای شێخانی كردوو له‌نزیكه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرس و كارگێرانی مه‌ڵبه‌ندی هه‌شتی نه‌ینه‌وای یه‌كگرتووکۆبۆوە.

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ ووته‌یه‌كیدا بۆ ئاماده‌بوان تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ و ڕایگه‌یاند: یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی به‌رده‌وامی به‌ په‌یامی میانڕه‌وی و ئیصلاحی و چاكه‌خوازی بدات و درێژه‌شی ده‌بێت‌ .. ئێمە خاوەنی پڕۆژەیەکی ئیصلاحی ین و بڕوامان وایە ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە کەسی خواناس و دیندار.. په‌رله‌مان ماڵی دووه‌می ئێمه‌یه‌‌.. پەڕلەمانی تازە دەبێت گرفتەکانی چوار ساڵی داهاتوو چارەسەربکات بۆیه‌ ئێمە لە رێگەی پەڕلەمانەوە دامانەوێت پڕۆژەی ئیصلاح بەردەوام پێبده‌ین..

لەکۆتاییدا ئەمینداری گشتی رایگەیاند یەکگرتووەکان خاوەن ئەهلیەتی خۆیانن و کاندیدەکانی شیاوی نوێنەرایەتی خەڵکن بۆیه‌ ده‌مانه‌وێت ئه‌ندامانی زیاتر بنێردرێته‌ په‌رله‌مان بۆ چاكسازی و له‌وێوه‌ درێژه‌ به‌خزمه‌تکردنی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بدەین.

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو: ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە کەسی خواناس و دیندارو موصلح

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ چوارشه‌ممە 19-9-2018 به‌رێز مامۆستا سه‌لاحه‌دین محه‌مه‌د به‌هائه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان به‌یاوه‌ری به‌رێزان خه‌لیل ئیبراهیم كارگێری ئه‌نجومه‌نی جێبەجێکردنی یه‌كگرتوو و سوهه‌یب زێباری راوێژكاری ئه‌مینداری گشتی له‌درێژه‌ی سه‌ردانی و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كادیرو رێكخستنه‌كانی یه‌كگرتوو، سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی نۆی یه‌كگرتووی كرد له‌ ئاكرێ و له‌لایه‌ن به‌رپرس و كارگێران و كاندیدانی لیستی به‌ره‌و ئیصلاح و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ رێكخستنه‌كان به‌گه‌رمی‌ پێشوازی لێکرا..
له‌وته‌یه‌كیدا بۆ رێکخستنەکان به‌رێز ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی تیشكی خسته‌ سه‌ر بارودۆخی ناوچه‌كه‌ به‌گشتی و ناوخۆی یه‌كگرتوو و هه‌ڵبژاردنی 30-9-2018 به‌تایبه‌تی و ڕایگه‌یاند: ئه‌ندامان و كادیرانی یه‌كگرتوو سوپاس بۆخوا زۆر به‌گوڕو تینه‌وه‌ پشتیوانی لیسته‌كه‌یان ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌ویش لیستی به‌ره‌و ئیصلاح ژماره‌ 119ی چاكه‌خوازان و ئیصلاحخوازانی كوردستانه‌ ..

یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوو توانیویه‌تی خزمه‌تێكی زۆر به‌گه‌له‌كه‌ی بكات به‌ په‌یامی میانڕه‌وی و ئیصلاحی و چاكه‌خوازیه‌وه‌ و كاروانه‌ پیرۆزه‌كه‌شی هەر به‌رده‌وامە..

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو باسی لەوە کرد کە ئێمە خاوەنی پڕۆژەیەکی ئیصلاحی ین و بڕوامان وایە ئیدارە و سیاسەت نابێ دووربێ لە کەسی خواناس و دیندارو موصلح چاکسازی بەکەسی پەروەردەکراو و شارەزا و ئەزموندار دەکرێ.. کەسێک پەیامدار نەبێ تەحەمولی ئەزیەت و نارەحەتی ناکات و ئەم کارو کاروانە هەموو کەس بەرگەی بەردەوامی ناگرێ کاروانی یەکگرتوو کارونێکی پیرۆزە و هیدایەت دانی خەڵک بەزۆر نیە و پەیوەندی بە سروشتی کەسەکە و دەوروبەری هەیە یەکگرتوو دەیان هەزار گەنجی ئەو وڵاتەی پەروەردەکردووە..‌ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ خه‌ڵك نائومێد بكهن‌ ئێوه‌ به‌كردار ئومێدیان پێببه‌خشن تا رێخۆش نه‌كه‌ن گه‌نده‌ڵكاران ئاواته‌كانیان بێته‌جێ.

 

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو: چونی یەكگرتوو بۆ پەرلەمان وەك هێزێكی ئیسلامی بۆ رەتكردنەوەی ئەوپرۆژانەیە كە دژ بەدین و كلتوری كۆمەڵگای كوردەواریە

لە میانەی بەسەر كردنەوەی مەڵبەندی چواردەی دەوروبەری هەولێری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەمڕۆ سێ شەممە 27-9-2018 بەرێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ كادیران و ڕێكخستنەكانی یەكگرتوو ڕایگەیاند: یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان حزبی هەڵبژاردن نیە تەنیا شەڕی ئەوەی بێت سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی حكومەتی هەبێت بەڵكو چونی یەكگرتوو بۆ پەرلەمان وەك هێزێكی ئیسلامی بۆ بەتاڵ كردنەوەو رەت كردنەوەی ئەوپرۆژانەیە كە دژ بەدین و كلتوری كۆمەڵگای كوردەواریە .

مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان داواشی لە هەوادارانی لیستی بەرەو ئیصلاح كرد ڕێگە نەدەن یەك دەنگی لیستی بەرەو ئیصلاح بفەوتێت بەڵكو بەگەرم و گوڕیەوەبچن تۆڵەی دوانزەی پێنج بكەنەوە كە ساختەكاری و دەستی وڵاتانی زلهێز ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی گۆڕی.

 

 

 ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

 
 
 
 
 
 
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 
بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەستیپێکرد
 

 

 کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو ١١ی ئەیلول، بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە شارەکانی هەڕێمی کوردستان دەستی پێکرد.

بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، ١٧ رۆژ دەخایەنێت و تا کاتژمێر هەشتی بەیانی ڕۆژی ٢٨ی مانگ بەردەوام دەبێت

کۆمسیۆن هەڵبژاردنی ڕاپرسی هەڕێمیش ڕایگەیاند،  پێویستە سەرجەم قەوارە و لیست و دەنگدەران پابەندی ڕێنماییەکان بن بۆ ئەوەی بانگەشە بە هێمنانە بەڕێوەبچێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم بڕیاریدا بە دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە کاتژمێر١٢ی شەوی ٥ی ئەیلولەوە بۆ ١٢ی شەوی ١١ی ئەیلول.

جگە لە رێکلامکردن لە رادیۆ و تەلەڤزیۆنەکان، لیست و بەربژێرەکان لەڕێگەی هەڵواسینی پۆستەر و بڵاوکردنەوەی کارتی تایبەت دەیانەوێ ژمارەکانیان لەلای دەنگدەران ئاشنابکەن بۆ ئەوەی رۆژی هەڵبژاردن دەنگیان پێبدەن.

بڕیارە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٣٠ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان

به‌ر له‌واده‌ی كۆتایی هاتنی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، د. ئه‌رسه‌لان بایز سه‌رۆكی خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌نووسراوێكدا  به‌ژماره‌ 4/3/6298 له‌ رۆژی 5/12/2012 داوایه‌كی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان - عیراق كردووه‌ تیایدا داوای دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستانی كردووه‌و ده‌قه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ هاتووه‌: "له‌ 7/9/2013 دا په‌رله‌مانى كوردستان ماوه‌ى چوار ساڵى خولى سێیه‌مى هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌كات، به‌ پێى بڕگه‌ى دووه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌ (1)ى ساڵى 2005 هه‌مواركراو، پێویسته‌ به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌رسومێكى هه‌رێمى ده‌ربكات بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى چواره‌مى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان پێش ته‌واوبوونى ماوه‌ى یاسایى دیاریكراو له‌ ماده‌ى ئاماژه‌ پێكراو تیایدا ئاگادارى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ به‌ تایبه‌تى كه‌ كۆمسیۆن ماوه‌ى (6) مانگى پێویسته‌ بۆ ئاماده‌كارى).

دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كه‌وردستان به‌فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره‌ (50)  له‌ (18/4/2013)،  رۆژی 21/9/2013 دیاری كرد وه‌ك كاتی ئه‌نجامدانی هه‌لبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان - عیراق و هه‌لبژاردنی سه‌رۆكی هه‌رێم  چونكه‌ ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌هه‌مان واده‌ كۆتای دێت.

دواتر رۆژی 21/9/2013 پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان به‌سیستمی نیمچه‌كراروه‌ به‌رێوه‌چوو، تیایدا (31) لیست به‌شداری پرۆسه‌كه‌یان كردوو سه‌ره‌نجام (17) لیست توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنن، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاندووه‌و موساده‌قه‌ی كردووه‌،  به‌م شێوه‌یه‌ی خوراوه‌یه‌:

 

لیست و قه‌واره‌ سیاسیه‌كان و كۆی ده‌نگه‌كانیان 

ژ. لیست

ناوی قه‌واره‌و لیسته‌كان

كۆی ئه‌و ده‌نگەکانی‌ ‌

ژ.کورسی

110

لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

 

743984

38

117

لیستى گۆڕان

 

476736

24

102

لیستى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان

 

350500

18

105

لیستی یه‌كگرتووى ئیسلامى

 

186741

10

104

لیستی كۆمه‌ڵى ئیسلامى

 

118574

6

101

لیستى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان

21834

1

111

لیستی سۆسیالیست

12501

1

107

لیستی ‌ئازادی

12392

1

115

لیستى ئاراسته‌ى سێیه‌م

8681

1

126

لیستى رافدین ( قائمه‌ الرافدین )

 

6145

2

127

ئه‌نجومه‌نى گه‌لى كلدانى سریانى و ئاشوورى

5730

2

124

لیستى پێشكه‌وتنى توركمان

5259

2

121

لیستى هه‌ولێرى توركمانى

 

1951

1

120

لیستى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى

 

1926

1

122

لیستى جبهه‌ى توركمانى عێراقی

 

1753

1

125

لیستی ابناء النهرین

1093

1

131

لیستی ئەرمەن

531

1

 

 

ناوی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان _ عێراق خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌م و كۆی ده‌نگه‌كانیان

 

 

1.                  لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

جمال عوسمان كارسول رحمن (جمال مورتكه)‌

28768

 

2

به‌یار طاهر سعید دیوالی

28591

 

3

ئومێد عبدالرحمن حسن عبدالله

26465

 

4

به‌شار مشیر أسماعیل صالح

23780

 

5

دڵَشاد شعبان عبدالغفار عبدالله

22066

 

6

فرست صۆفی علی أسماعیل

17331

 

7

جعفر أبراهیم حاجی بیرۆ (جعفر ئیمنكى)

16926

 جێگری سەرۆکی پەرلەمانە

8

علی علی هالۆ علی

16733

 

9

محمد علی یاسین طه‌ محمد

16000

 

10

ئیدریس علی ئیسلام یاسین

15101

 

11

ئه‌نه‌س محمد شریف طاهر مصطفى (مه‌لا ئه‌نه‌س)

14549

 

12

مه‌ردان خدر مصطفى عزۆ

14276

 

13

ناظم كبیر محمد سعید ئه‌ودل

12608

 

14

ئیبراهیم أحمد سمۆ أحمد

11969

 

15

ئه‌مینه‌ زكرى سعید یوسف

11619

 

16

نورى علی محمد رحمن

11320

لەدانیشتنی رۆژی 16/6/2014 دەستی لە ئەندامێتی کێشایەوە

17

سیراج أحمد محمد حمدأمین

11022

 

18

فرحان جوهر قادر مه‌لا

10690

 

19

عه‌باس غزالی میرخان غالی

10662

 

20

صالح به‌شار صالح عبدی

10444

 

21

شوان أحمد نعمان جرجیس

10411

 

22

ئارى محمد عبدالرحیم محمد (ئارى هه‌رسین)

10348

 

23

ڤمان فیصل سلیم طه‌

10206

 

24

محمد صادق سعید محمد شریف

9844

 

25

ته‌حسین أسماعیل أحمد علی

9805

 

26

زیاد حسێن عبدالكریم رشید

9470

 

27

عبدالله جاسم رجب قطاس

9082

 

28

هیڤا حجی میرخان أحمد

9078

 

29

فیرز طه‌ عبدالخالق نجم الدین

8280

 

30

شیرین حسنى ره‌مه‌زان كۆچه‌ر

7198

 

31

نجات محمد عبدالله أحمد

6420

 

32

ئاواز حمید حسێن حمد

5579

 

33

حه‌یات مجید قادر محمد

5037

 

34

زۆزان صادق سعید مصطفى

4995

 

35

ڤالا فرید أبراهیم حسێن

4848

 

36

ڤیان عباس عمر أحمد

4591

 

37

شیلان جعفر على عبدالعزیز

3923

 

38

 مدینه‌ ئه‌یوب أحمد مصطفى

 3591

 

 

 

39

 شامۆ شێخۆ نه‌عمۆ

9056

 

 

 

 

2.                  لیستى گۆڕان

 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

علی حمه‌ صالح طه‌ محمد

140027

 

2

یوسف محمد صادق عبدالقادر

39922

سەرۆکی پەرلەمانە

3

شێركۆ حمه‌ أمین قادر عبدالله

31004

 

4

بێستون فائق محمد أحمد

19641

 

5

برزۆ مجید عبدالله یوسف

11568

 

6

عادل عزیز شكور أحمد

 

10280

 

7

رابون تۆفیق معروف خضر

9306

 

8

عمر عینایه‌ت حمه‌ سعید خوامراد

6465

 

9

ئه‌یوب عبدالله أسماعیل عبدالله

6382

 

10

ئێڤار أبراهیم حسێن أبابكر

6275

 

11

حسن صالح محمد حمه‌ شریف

5534

 

12

منیره‌ عثمان علی حسێن

5315

 

13

ئومێد حمه‌ علی صالح رۆسته‌م

4679

 

14

محمود عمر صالح سعید

4548

 

15

ئه‌نوه‌ر قادر مصطفى عپمان

4542

 

16

فائق مصطفى رسول حمد

4413

 

17

عبدالرحمن علی رضا حمه‌ أمین

4095

 

18

قاره‌مان قادر فتاح مولود

4003

 

19

پروا علی حمه‌ محمد

3630

 

20

زولفا محمود عبدالله كوێخا مارف

3194

 

21

جوان أسماعیل عزیز رسوڵ

2964

 

22

رۆزا محمود عثمان مصطفى

2861

 

23

به‌هار محمود فتاح أحمد

2803

 

24

په‌رێ صالح حمید صالح

2792

 

 

 

 

3.                  لیستى یه‌كێتى نیشتمانی كوردستان

 

 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

ده‌رباز عبدالله رسوڵ علی

51025

لەدانیشتنی رۆژی 29/6/2014 دەستی لە ئەندامێتی کێشایەوە

2

ئه‌رسلان بایز أسماعیل محمد

20691

لەدانیشتنی رۆژی 7/5/2014 دەستی لە ئەندامێتی کێشایەوە

3

عزه‌ت صابر أسماعیل عبدالله

11530

 

4

بێگه‌رد دڵشاد شكورالله فاضل

10698

 

5

سالار محمود مراد علی

8502

 

6

گۆران ئازاد محمد عبدالله

7711

 

7

زانا عبدالرحمن عبدالله قادر

7054

 

8

فرهاد حمه‌ صالح كریم

6641

 

9

قادر ئوتمان رسوڵ عبدالله

6347

 

10

ئاواز جه‌نگى بورهان نورى

6261

 

11

خه‌له‌ف أحمد معروف قادر

5571

 

12

رێواز فائق حسێن محمد

5496

 

13

صالح فقێ محمد أمین كاكه‌ أحمد

5467

 

14

سعید محمد سعید سه‌یدا

5042

 

15

دلێر مصطفى حسن أحمد

4971

 

16

ته‌لار لطیف محمد قادر

3792

 

17

مریم صمد عبدى حسێن

3610

 

18

گه‌شه‌ دارا جه‌لال أحمد

3113

 

 19

 سةركةوت سةرحةد

 4910

 

20

عباس فەتاح سالح

 4720

 

 

 

4.                  لیستی یه‌كگرتووى ئیسلامى

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

كه‌نعان نجم الدین أحمد محمد (حاجی كاروان(

76994

 

2

عمر صالح عمر فارس

31050

 

3

شێركۆ جه‌وده‌ت مصطفى عبدالله

9037

 

4

مولود مراد محی الدین سیدا

6611

 لەدانیشتنی رۆژی 7/7/2014 دەستی لە ئەندامێتی کێشایەوە

5

سه‌هراب میكائیل محمدأمین رسول

5136

 

6

أبوبكر عمر عبدالله سعید (أبوبكر هه‌ڵه‌دنى)

4120

 

7

غریب مصطفى حمه‌خان حسێن

2797

 

8

سوهام عمر قادر عمر

1233

 

9

به‌هار عبدالرحمن محمد مارف

1662

 

10

كه‌ژاڵ هادی فقێ داود

    739

 

11  

 بهزاد درویش درویش

2638

 

 

5.                  لیستی كۆمه‌ڵى ئیسلامى

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

هه‌ورامان حه‌مه‌ شریف حه‌مه‌ رشید محی الدین

14261

 

2

حسێن أسماعیل حسێن رسول

10416

 

3

سۆران عمر سه‌عید أحمد

8331

 

4

فخرالدین قادر عارف مصطفى

5334

سکرتێری پەرلەمانە

5

نجیبه‌ لطیف أحمد قادر

1065

 

6

شوكریه‌ سمایل مصطفى حمدأمین

1057

 

 

6.                  ئه‌نجومه‌نى گه‌لى كلدانى سریانى و ئاشوورى

 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

وحیده‌ یاقو هرمز نونا

2517

 

2

كمال یڵدا مرقوز دمیانۆس

1466

 

 

7.                  لیستی سۆسیالیست 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

عبدالله محمود محمد سان أحمد

3757

 

 

8.                  لیستى پێشكه‌وتنى توركمان

 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

جوده‌ت جرجیس لطیف فتاح

1825

 

2

منى نبی نادر عبدالله

1053

 

 

9.                  لیستى بزووتنه‌وه‌ى ئیسلامى كوردستان 

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

عمر مصطفى باوه‌میر پیرۆت

2740

 

10.              لیستى رافدین ( قائمه‌ الرافدین )

 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

یه‌عقوب گورگیس یاقو گلیا

1573

 

2

لینا عزریا به‌هرام شابۆ

535

 

 

11.              لیستى ئاراسته‌ى سێیه‌م 

ژ

ناوه‌كان

كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

باپیر كاملا سلێمان كاملا

2033

 

 

12.              لیستی ‌ئازادی 

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

عبدالرحمن فارس عبدالرحمن محمد

1822

 

 

13.              لیستى گۆڕان و نوێبوونه‌وه‌ى توركمانى

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

محمد سعدالدین أنور شكور

365

 

 

14.              لیستى هه‌ولێرى توركمانى 

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

ماجد عثمان توفیق سلێمان

369

 

 

 

 

 

15.              لیستى جبهه‌ى توركمانى عێراقی

 

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

ئایدن معروف سلیم أحمد

733

 

 

16.              لیستی ئەرمەن

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

یروانت نیسان ماركۆس بطرس

316

 

 

17.               لیستی ابناء النهرین 

ژ

ناوه‌كان

 كۆی ده‌نگه‌كانی

تێبینی

1

سرود سلیم متى یوسف

493

 

 

 

 

 

وەرگیراوە لە ماڵپەڕی پەرلەمانی کوردستان   perlemanikurdistan.com