به‌وێنه‌ ... كارگه‌یه‌كی ئاماده‌ كردنی شیشی گه‌س داخرا

پێنج شەممە, 13 ئەیلول 2018 11:56

 ئه‌مرۆ پێنج شه‌مه‌ قایمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی هه‌ولێر كارگه‌یه‌كی ئاماده‌ كردنی شیشی گه‌سی داخست"بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایيەکان و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی .

 قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (فەیسبووک) ئاشكرای كردوه‌، کە بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنمایيەکان و نەبوونی مۆڵەتی تەندروستی کارگەیەکی ئامادەکردنی شیشی گەس داخرا.

قائیمقامیەتی قەزای هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو، کە ئەم کارگەیە لەلایەن لیژنەی پشکنین و چاودێری بازاڕەوە داخراوە، هەروەها چەند وێنەیەکی ناو کارگەکەشی بڵاو کردووەتەوە.

 ن.ش