خشتەیەكی نوێی موچەی ئەم چینە بڵاوكرایەوە

یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 07:10

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ی کەمئەندامان دابەش دەکرێت

 

بەڕێوەبەرایەتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بەپێی خشتەیەک کە بانکی شێروانە تایبەت بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ڕابردووی کەمئەندامانی سنوری شاری کەلار و دەوروبەری ڕوونیشی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یەک شەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ی کەمئەندامانی گەرمیان دابەشدەکرێت بەمشێوەیە:-

یەک شەممە ١٥ی ئەیلول مووچەی وەجبەکانی (١،٢،٣،٤) دابەشدەکرێت.

ڕۆژی دوو شەممە ١٦ی ئەیلول مووچەی وەجبەکانی (٥، ٦، ٧) دابەشدەکرێت.

ڕۆژی سێ شەممە١٧ی ئەیلول مووچەی وەجبەکانی (٨، ٩) دابەشدەکرێت.

ڕۆژی چوارشەممەش ١٩ی ئەیلول وەجبەی ١٠ کە دوو مووچەیە دابەشدەکرێت.