سبه‌ێنێ ته‌نیا ئه‌م دوو شوێنه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

یەک شەممە, 16 ئەیلول 2018 13:43

وەزارەتی دارایی ئاشكرای دەكات سبەی مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی داوەری دابەش دەكرێت، سه‌رچاوه‌یه‌كیش رایده‌گه‌ینێت تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سستی به‌رێوه‌ چوونی موچه‌یان بۆرون نه‌بۆته‌وه‌، ئه‌وه‌شی دووپات كردۆته‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداد دێت مووچه‌ی ئه‌وانه‌ی لێده‌درێت كه‌له‌سه‌ر لیستی دووه‌می موچه‌ن  .

سەرچاوەیەك لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستا ن رایگه‌یاند :، سبەی دووشەممە 17ی ئەیلول مووچەی دوو شوێن دابەش دەكرێت، كە بریتین لە مووچەی وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری.

بە گوتەی سەرچاوەكە تاوەكو ئێستا هۆكاری سستی دابەشكردنی مووچەیان بۆ روون نەبووەتەوە، چونكە بەراورد بە مانگی رابردوو، ئەومانگە وەزارەتی كەمتر تاوەكوو ئێستا مووچەیان وەرگرتووە.

دوێنی شەممە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند: ئەگەر دوواكەوتن لە مووچەی شوێنێك هەبێت تەنها پەیوەندی بە رۆژانی پشوو هەیە، گوتی: "هیچ سستییەك لە دابەشكردنی مووچە نییە، ئەگەر دواكەوتنی مووچەی شوێنێك هەبێت ئەوە پەیوەندی بە پشووی فەرمی هەیە و ئێمەش ناتوانین لە پشوودا مووچە دابەش بكەین.

 سەرچاوەكەئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،  لە لایەن وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان داهاتی نەوت دەدرێتە دارایی و ئێمەش لە رێگەی گەنجینەكان بەردەوامین لە دابەشكردنی مووچە.

سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بۆباسنیوز ئاشكرا كردوه‌،(317) ملیار دینارەكەی بەغداش لە دوای (18 یان 19)ی مانگ دەگات و مووچەی ئەوانەی لێ دەدرێت كە لەسەر لیستی دووەمی مووچەن و تاوەكو( 26 بۆ 27ی 9 هەموو لایەك مووچەكانیان وەردەگرن.

 ن.ش