پارەكەی بەغدا گەیشت

دوو شەممە, 17 ئەیلول 2018 08:32


شەوی یەکشەممە حکوومەتی عێراق بڕە پارەی مانگی ٧ی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی نارد.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندی عێراق لە هەرێمی کوردستان بە (باس)ی راگەیاند کە شەوی یەکشەممە(١٦-٩-٢٠١٨) 317ملیار دینار کە تایبەتە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت گەیشتە هەرێمی کوردستان.

بەپێی زانیاریەکان دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داهاتوو مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە کەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو بڕە پارەیەی حکوومەتی عێراق و پارەی بەدەستهاتووی داهاتی هەرێمی کوردستان لێک دەدات و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لێ دەدا