كەشناسی: ئەگەری باران و لافاو لەهەرێم هەیە

دوو شەممە, 17 ئەیلول 2018 09:49

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سیستەمی كەش و هەوای دەریای ناوەراست كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەشی هەرێم و ناوچەكە هەیە و دروست بوونی تۆپەڵە هەواو زیاد بوونی باران بارین و دروست بوونی لافاو و هەورە تریشقەی زۆر هەیە.

 


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: سیستەمی كەش و هەوای دەریای ناوەراست كاریگەری راستەوخۆی لەسەر كەشی هەرێم و ناوچەكە هەیە و لەگەڵ زیاد بوونی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست باران بارینیش بۆ سەر ئەو ناوچانەی دەكەونە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی ڕێڕەوی زیاتر دەبێت.

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای رووی دەریای ناوەراست بە 2 تا 3 پلە لە كاتی ئێستادا لە ماوەی سالانی (1982تا2012) ئەم بەرزبوونەوەیەی لە پلەكانی گەرمای تۆمار نەكردووە .

 


بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ئەوەشی خستەروو: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای دەریای ناوەڕاست دەبێتە هۆی ناجێگیری لە كەش و هەوای دەریای ناوەڕاست وپاشان درێژبوونەوەی بۆ سەر ناوچەكانی تر . لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرمای بەهەڵم بوون زیاد دەبێت و دروست بوونی تۆپەڵە هەواو زیاد بوونی باران بارین و دروست بوونی لافاو و هەورە تریشقەی زۆر .

 


لە كۆتای ڕأگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: بۆیە پێشبینی زیاد بوونی باران بارین و لافاو ئەگەرێكی بەهێزترە بە تایبەتی لەگەڵ دروست بوونی دیاردەی (نینۆ) كە لە ئێستادا لە ساتی سەرەتاكانی دروست بوونیەتی .

 

 

 

 

 

س ب