سبه‌ینێ ئه‌م شوێنانه‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

دوو شەممە, 17 ئەیلول 2018 11:14

وەزارەتی دارایی ئاشکرای دەکات، سبەی سێشەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨، مووچەی دوو وەزارەت دابەش دەکرێت و سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای ده‌كات شه‌وی یه‌كشه‌مه‌ بره‌ پاره‌كه‌ی به‌غدا بۆموچه‌ دابین ده‌كرێ گه‌یشتۆته‌ هه‌رێمی كوردستان .

میدیاكانی نزیك له‌ پارتی ئاشكرایان كردوه‌ ،  سبەی سێشەممە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی ئەوقاف دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە بانکی ناوەندیی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو، شەوی یەکشەممە (١٦-٩-٢٠١٨) بڕی ٣١٧ ملیار دینار کە تایبەتە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان و لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت، گەیشتووەتە ھەرێمی کوردستان،  دوای گەیشتنی ئەو بڕە پارەیە، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان خێراتر دەبێت و لە چەند ڕۆژی داھاتوودا مووچەی ئەو وەزارەت و فەرمانگانە دابەش دەکرێت کە کەوتوونەتە لیستی دووەمی مووچەوە.

 ن.ش