وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم فه‌رمانبه‌ران بێ هیوا ده‌كات

چوار شەممە, 19 ئەیلول 2018 11:16
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان فه‌رمانبه‌ران بێ هیوا ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت  تا ئیستا وادەی لابردنی پاشەكەوتی مووچە دیار نییە، دووپاتی كرده‌وه‌ سەرۆكی حكومه‌ت به‌رده‌وام ده‌ڵێت هەوڵەكانمان بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتی مووچە بەردەوامە.
(سەفین دزەیی)  وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگه‌یاند: كاتی لابردنی پاشەكەوتی مووچە دیار نییە، چونكە پشت دەبەستێت بە زیادبوون و بەردەامی داهات.
دزەیی ئه‌ه‌شی بۆخه‌ندان ئاشكرا كردوه‌،سەرۆكی حكومەت هەمیشە دەڵێت هەوڵەكانمان بۆ نەهێشتنی پاشەكەوتە، بەڵام هێشتا دیار نییە كەی پاشەكەوت لادەبرێت".
ئەو لێدوانەی سەفین دزەیی لەكاتێكدایە لەئێستا نرخی یەك بەرمیل نەوت بۆ (80) دۆلار بەرزبووەتەوە، هاوكات حكومەتی عێراق مانگانە( 317 )ملیار دینار رەوانەی هەرێم دەكات.لە سەرەتای‌ ساڵی‌ (2016) ەوە حكومەتی‌ هەرێمی‌ كوردستان كار بە سیستەمی‌ پاشەكەوتی‌ مووچەی‌ فەرمانبەران دەكات، وه‌ بەرپرسانی حكومەتی هەرێم هۆكاری پەنابردنیان بۆ ئەو سیستەمە بۆ دابەزینی نرخی نەوت گێڕایەوە، كە ئەوكات گەیشتبووە 27 دۆلار، بەڵام لە ئێستادا نرخی نەوت بۆ سێ هێندە بەرزبووەتەوە، و بووەتە 80 دۆلار، لەگەڵ ئەوەشدا سیستەمی مووچە هەروەك خۆیەتی.
 ن.ش