بزانه‌ یه‌ك شه‌مه‌ كام ده‌سته‌و وه‌زاره‌ت موچه‌ وه‌رده‌گرێت

چوار شەممە, 19 ئەیلول 2018 13:11

به‌گوێره‌ی  خشته‌یه‌ك کە گەنجینەکانی لێئاگادارکراوەتەوە له‌ رۆژانی یه‌کشه‌ممه‌ و دووشه‌ممه‌ی داهاتوو مووچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانیان وه‌رنه‌گرتووه‌ دابه‌ش ده‌کرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌یه‌كێك له‌گه‌نجه‌نیه‌كان رایگه‌یاند: رۆژی یەک شەمە (2018/9/23) مووچەی ئەم وەزارەت و دەزگایانە خەرج دەکرێت (وەزارەتی ناوخو -- ئەنجومەنی ئاسایش -- دەزگای ئاسایش -- هێزی زێرەڤانی و هێزی به‌رگری وفریاکەوتن -- ب. گشتی رەگەزنامە).
سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، رۆژی دووشەمە  (2018/9/24) مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەزگاکانی تر کە خەرج نەکراون دابه‌شده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌مووچه‌ی خانه‌نشینانیش ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی بۆ دوارۆژ ئاشكرا كردوه‌،  رۆژی سێ شەمە ( 2018/9/25 )مووچەی خانشینی پێشمەرگە، هه‌روه‌ها رۆژی چوارشەمە و پێنجشەمە (26 و 27 ) ی ئەیلول مووچەی خانەشینی شارستانی دابه‌ش ده‌کرێت.

 ن.ش