نێچیرڤان بارزانی: پارتی لەگەڵ چین هەڵبژاردن بكات براوەدەبێت

هەینی, 21 ئەیلول 2018 06:57

نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانی ئاهەنگی بانگەشەكردن بۆ حزبەكەی لە هەولێر رایگەیاند”پارتی هەڵبژاردن لەگەڵ چین بكات، براوەدەبێت”، ئەم قسەیەشی وەك بەهێزی حزبەكەی و لاوازیی نەیارانی وەسفكرد.

دوێنێ پێنج شەممە، نێچیرڤان بارزانی لە یەكەم دەركەوتنی لە بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە هەولێر وتارێكی پێشكەش كرد و رایگەیاند”قسەیەك هەیە لەنێو خەڵكدا كە دەوترێت، پارتی گەر لەگەڵ چینیش هەڵبژاردن بكات براوە دەبێت، ئەم قسەیە لە هەندێك رووەوە راستە، چونكە بەهێزی پارتی و لاوازیی نەیارانی دەردەخات”.