ئەمینداری گشتی یەکگرتوو : لیستی 119ی بەرەو ئيصلاح بۆ راماڵینی گەندەڵی و گەندەڵکاران پێکهێنراوە.

هەینی, 21 ئەیلول 2018 08:11

 

 

لە میانەی کۆبونەوەی لەگەڵ رێکخستنەکانی ناوچەی رزگاری لە دەڤەری گەرمیان ئەنجامیدا مامۆستا صلاح الدین محمد بهاء الدین رایگەیاند لیستی 119 ی بەرەو ئیصلاح بۆ راماڵینی گەندەڵی و گەندەڵکاران پێکهێنراوە بۆ ئەو مەبەستەش ژمارەیەک کاندیدی دڵسۆز و دەست پاک و پسپۆرو بە ئەزمونانمان بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان داناوە

بۆیە پێویستە لەسەر هەمولایەکمان بە هەموو هەوڵ و توانایەکمانەوە پشتگیریان بکەین و هەوڵ بۆ سەرختنیان بدەین و تۆڵەی دەنگە دزراوەکانمان لە هەلبژاردنی 12 ئایاردا لە تەزویرچیەکان بکەینەوە بە بەشداری چالاکانەمان لە رۆژی دەنگدان سزای تەواویان بدەین.

هەر دوانیوەرۆی ئەمرۆش ئەمینداری گشتی یەکگرتوو سەردانی شارۆچکەی کفری کرد و لەگەڵ رێکخستنەکانی یه‌کگرتوو کۆبوویەوە رایگەیاند زۆر هەوڵدرا کە یەکگرتوو رابکێشرێت بۆ نەخۆشی ناوچەگەری و پەرتەوازەیی کە زۆربەی لایەنەکانی تری گرتببووە بەڵام بە پشتیوانی خوای پەروەردگار و دڵسۆزی رێکخستەنەکانمان سەرجەم هەولەکانمان شکست پێهێنا..

هەروەها چەواشەکاری زۆریش بەرامبەر بە ئەدای کاری یەکگرتوو کرا بەلام ئەوانەش بێ ئەنجام بوون و ئێمە لەرابردوو بە تیۆری کۆمەلێک قەسمانکرد لەسەر بارودۆخی کوردستان و لایەنەکان کە ئەوکات لێکدانەوەی هەڵەی بۆدەکرا بەڵام لە ئێستادا بەشێوازی پراکتیکی ئەنجامەکەی دەبینین.
لە کۆتای وتەکانیدا ئەمینداری گشتی یەککگرتوو ئاماژەی بەوە دا لیستی 119ی بەرەو ئیصلاح ئەنجامی کۆبونەوە و شەونوخونیەکانی پرۆژەی کاری ئیسلامیە لە کوردستان،

 

 

ئـ . كـ