كوردیو خشتەی دووەمی مووچەی فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە

21/09/2018 - 19:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژی یەك شەممەوە دەست بە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.


سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ كوردیوی راگه‌یاند : هەفتەی داهاتوو كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دێت بەجۆرێك ڕۆژی یەك شەممە 23ی ئەیلول (وەزارەتی ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم و دەزگای ئاسایش، لەگەڵ هێزەكانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری و فریاكەوتن ڕەگەزنامە مووچەیان پێ‌ دەدرێت.

وتیشی، “ڕۆژی دوو شەممە 24ی ئەیلول بڕیارە مووچەی سەرجەم ئەو وەزارەتانە دابەشبكرێـت، كە مووچەیان وەرنەگرتووە، ڕۆژی سێ شەممە 25ی ئەیلول مووچەی خانشینی پێشمەرگە و ڕۆژی چوار شەممە مووچەی خانەشینی شارستانی خەرج دەكرێت”.