چارەنووسی مووچە‌ی سێ مانگی کۆتایی 2018 چی لێدێت؟

هەینی, 21 ئەیلول 2018 16:38

لەبارەى پاشكەوتكردنى مووچەى سێ مانگى كۆتایى ئەمساڵەوە وتەبێژى حكومەتى هەرێم رایدەگەیەنێت: "حكومەت مانگ بە مانگ مووچەى سەرجەم چین و توێژەكان دابەشدەكات و ئەگەر داهاتى هەرێمیش زیادببێت، پاشەكەوت بەیەكجاریى نامێنێت".

لەبارەی چارەنووسی مووچەی سێ مانگی کۆتایی ئەمساڵیشەوە سەفین دزەیى، وتەبێژى حكومەتى هەرێم بە دواڕۆژى راگەیاندووە کە بەدڵنیاییەوە مووچە مانگ بە مانگ بەسەر چین و توێژەكاندا دابەشدەكرێت واتە هەر 30 رۆژ جارێك، مووچە دابەشدەكرێت.

 

دەشڵێت: "ئەگەر داهاتى حكومەتى هەرێم لەوەى ئێستا زیاتربێت، ئەوا پاشەكەوتى مووچە بەیەكجاریى نامێت، ئەوەش لەلایەن سەرۆكى حكومەتەوە جەختى لەسەر كراوەتەوە".

 

بەگوێرەی ئەو لێدوانەش بێت ئەگەر ئێستا لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا مووچەی حوزەیران دابەش بکرێت، ئەگەر هەر 30 رۆژ جارێکیش مووچە دابەش بکرێت، ئەوا لە مانگی 12دا مووچەی مانگی ئەیلول دابەش دەکرێت.