مەسعود بارزانی لە سلێمانی لەگەڵ یەكێتی كێشەكانیان یەكلا دەكاتەوە

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 08:10

 


بڕیارە ئەمڕۆ مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی بۆ بەشداریكردن لە هەڵمەنی بانگەشەی حیزبەكەی سەردانی سلێمانی بكات و سەرەڕای تێكچوونی پەیوەندیەكانی نێوانیان لەگەڵ بەرپرسانی یەكێتی كۆببێتەوە.


بە گوێرەی چەند میدیایەكی عێراقی ئامانجی سەردانی مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لە سلێمانی تەنها بەشداریكردن نە لە كەمیپنی لیستەكەیان لە هەلبژاردن، بەڵكو پرسی سەرۆك كۆماریش لە ئەجێندای سەردانەكەیدا دەبێت.


ئەو سەرچاوەیە ئاشكرای كردووە، مەسعود بارزانی دیدار و كۆبونەوە لەگەڵ ژمارەیەك لە سەركردەكانی یەكێتی ئەنجام دەدا بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی پرسی دیاریكردنی پاڵێوراویِك بۆ سەرۆك كۆمار پێش داخستنی وادەی خۆ تۆمار كردن.


چوونی شاندی پارتی بە سەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزان یەكێتی توشی شۆك كرد و ناچار بوون لە بەیاننامەیەكدا بڕیاری تاكلایەنە ڕابگەیەنن بۆ تۆماركردنی كانددیی خۆیان بۆ سەرۆكایەتی كۆمار.