مه‌سعود بارزانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كات

یەک شەممە, 23 ئەیلول 2018 14:22

سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی  له‌سلێمانی هه‌ره‌شه‌ ده‌كات و رایده‌گه‌ینێت، مه‌حاڵه‌ ته‌عه‌دا‌ له‌پارتی و مه‌قه‌ڕاتی پارتی و په‌نجه‌درێژكردن بۆ یه‌ك چاودێری پارتی له‌م ده‌ڤه‌ره‌ قه‌بوڵ بكرێت. 

(مه‌سعود بارزانی ) سه‌رۆكی پارتی  له‌ شاری سلێمانی به‌شداریی ئاهه‌نگێكی بانگه‌شه‌ی لیستی حزبه‌كه‌ی كردو له‌وته‌یه‌كدا بۆ لایه‌نگرانی   رایگه‌یاند:خۆڕاگری ئێوه‌ جێگه‌ی شانازییه‌ و شانازیتان پێوه‌ده‌كه‌ین، ده‌بی كۆتایی به‌م وه‌زعه‌ ناله‌باره‌ بێت، كوردستان بۆ هه‌مو كوردستانییانه‌، ده‌بێت قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌مو شوێنێك كۆتایی پێ بێت و رونیشه‌ له‌ كوێ قۆرخكردنی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌، ده‌مانه‌وێت ده‌وڵه‌تێكی یاسایی دابمه‌زرێت و هه‌موان به‌شدار بن، دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ مه‌حاڵه‌ قه‌بوڵ بكرێت ته‌عدا‌ له‌ پارتی و مه‌قه‌ڕاتی پارتی و خه‌ڵكی بێ ده‌سه‌ڵات بكرێت له‌م ده‌ڤه‌ره‌.

ئه‌وه‌شی راگه‌یاند:ده‌بێت له‌به‌رچاوی ئه‌و هه‌ڤاڵ و چاودێرانه‌ی بۆ سه‌ر سندوقه‌كان ده‌ستنیشان كراوه باسی ئه‌و خاڵه‌ گرنگه‌ بكه‌ین‌، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشو، له‌ كاتێكی موعه‌ین سندوقه‌كانییان جێهیشتوه‌، ئه‌مجاره‌ خۆڕاگربن و سندوقه‌كان جێنه‌هێڵن و رێگه‌نه‌ده‌ن فێڵتان لێ بكرێت، مه‌حاڵیشه‌ قه‌بوڵ بكرێت په‌نجه‌ بۆ یه‌ك چاودێریش درێژ بكرێت و ته‌هدید بكرێت، باسی ناوماڵی كوردی و یه‌كڕیزی زۆر ده‌كرێت، به‌ڵێ وابزانم هه‌موان شایه‌تی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ده‌ن هه‌وڵمان داوه‌ كار بۆ ئه‌وه‌ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌بێت هه‌مولایه‌ك هاوكار بن، به‌ڵام ئێمه‌ ئامانج و ستراتیژ و ئه‌جێندای خۆمان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ی دژی ئه‌و رێباز و ئامانجه‌بن، زه‌حمه‌ته‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵیان یه‌كڕیز بین.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا”زۆر چاك له‌ موعاناتی ئێوه‌ تێده‌گه‌ین، به‌ڵام دوای 30ی ئه‌یلول كۆتایی به‌و موعاناته‌ دێت.

 ن.ش