دوو مووچه‌ به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ به‌ژمارەیەک مامۆستایان ده‌درێت

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 05:12

 

په‌روه‌رده‌ی سلێمانی‌ په‌یامێك ئاراسته‌ی‌ سه‌رجه‌م ئه‌و مامۆستایانه‌ ده‌كات كه‌ كۆتایی به ‌مۆڵه‌تی‌ بێ مووچه‌كه‌یان هاتووه‌و له2018/7/1ەوە په‌یوه‌ندیان كردووەته‌وه‌و به‌رپرسێكی‌ په‌روه‌رده‌ش ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌ لەوەی کە له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ مانگی‌ ئابدا مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموزیش وه‌رده‌گرن.

شێركۆ سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ژمێریاریی‌ له ‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ گشتیی‌ په‌روه‌رده‌ی‌ سلێمانی رایگه‌یاندووە، "ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ پێشتر مۆڵه‌تی‌ بێ مووچه‌یان وه‌رگرتووه‌و له 2018/7/1ەوە په‌یوه‌ندیان كردووەتەوە‌، مووچه‌ی‌ مانگی‌ ته‌مموز وه‌رناگرن، به‌وپێیه‌ی‌ لیستی‌ مووچه‌ی مانگی‌ حه‌وت له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌كانه‌وه‌ ئاماده‌كراوه‌".

 

هەروەک لە لێدوانەکەیدا بۆ snnروونیشیكردووه‌تەوه‌، " ناتوانرێت هاوشێوه‌ی‌ پێشتر لیستی جیاواز جگه‌ له ‌لیستی‌ مووچه‌ ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی‌ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه‌و له‌ 1ی 7 په‌یوه‌ندیانكردووەته‌وه‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وتیان بۆ نابه‌سترێت، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ لیستی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتدا مووچه‌ی مانگی‌ حه‌وتیش وەردەگرن".

 

دڵنیاییش دەدات لەوەی کە "مامۆستایان مووچه‌یان نافه‌وتێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م مانگه‌ش مووچه‌یان پێنه‌درێت، له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ مانگی‌ هه‌شتدا پێیان ده‌درێت".