هیچ سەركردەیەكی تێدا نیە، شاندێكی یەكێتی گەشتنە بەغدا

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 09:30

 

 


میدیای فەرمی یەكێتی بڵاویكردەوە، شاندێكی حیزبەكە بۆ تاوتوێكردنی پۆستی سەرۆك كۆمار لەگەڵ لایەنە عێراقیەكان گەشتونەتە بەغدا و جگە لە د.بەرهەم ساڵح كاندیدی ئەو حیزبە هیچ ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی لە نێو شاندەكەدا نیە.


بە گوێرەی ئەو سەرچاوەیە " وەفدێكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ یەكلایكردنەوەی پۆستی سەرۆك كۆمارو كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە سیاسییەكانی تری عیراق لە شاری بەغدایە "


دوپاتیشی كردۆتەوە پۆستی سەرۆك كۆمار پشكی یەكێتیە.


ئاماژەی بەوەكردووە : وەفدەكەی یەكێتی پێكهاتوون لە د. بەرهەم ساڵح كاندیدی یەكێتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمارو بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی و فریاد رەواندزی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ.