پۆلیسی سلێمانی لەسەر ڕوداوەكەی ئاراسی شێخە سكاڵا لەسەر پۆرتاڵی ڕوداو تۆمار دەكات

دوو شەممە, 24 ئەیلول 2018 10:14

 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: پۆرتاڵی ڕوداو هەواڵێكی چەواشەكاری بڵاوكردۆتەوە لەسەر هاوڵاتی هونەری نانەوا ئەگەر داوای لێبوردن نەكات سكاڵایی یاسایی لەسەر تۆمار دەكەین.

 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند:" ڕۆژی 24-9-2018 پۆرتاڵی ڕوداو هەواڵێكی چەواشەكاری بڵاوكردۆتەوە لەسەر هاوڵاتی (هونەری نانەوا) كە سەرلەبەری ئەو ڕاپۆرتە درۆی شاخدارو بوختانە، گوایە (ئاراس) كە ئێستا بەندە برایەكی هونەری كوشتبێت بەناوی (هەرێم) كە ئەمە دوورە لەڕاستییەوەو هونەر برای نیە ناوی هەرێم بێت" .

 


هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو هەواڵەی كە پۆرتاڵی چەواشەكاریی ڕوداو باسی لێوە دەكات كێشەیەكی ترەو هیچ پەیوەندی بەهونەرەوە نیەو تۆمەتباری ئەو كێشەیە دەستگیر كراوەو لەئێستادا سزادراوە.

 


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو:" ئێمە وەك پۆلیسی سلێمانی وەڵاممان دەبێت و سكاڵای یاسایش تۆمار دەكەین، ئەگەر كەناڵی ڕوداو داوای لێبوردن لەپۆلیسی سلێمانی و هاوڵاتیانی شاری سلێمانی نەكات، بەتایبەت لەم كاتەدا كە بانگەشەی هەڵبژاردنەو ڕەنگە ئەم ڕاپۆرتەش بۆ ئەو مەبەستە دروستكرابێت".

 

 

لەڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش هاتووە: لەبارەی بەشێكی تری نوسراوی ناو ڕاپۆرتە چەواشەكارییەكەی ڕوداو كە گوایە تۆمەتبار ئاراس لەكاتی دەستگیركردنی بریندار نەكراوە، بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هەمو لایەك ئاگادار دەكاتەوە كە بفەرمون بەسەیركردنی ڕاپۆرتی پزیشكی تۆمەتبار كە لەنەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بۆی كراوە لەڕۆژی دەستگیركردنی لە 13-9- 2018 و ئاماژە بەبرینداربونی دەكات و هیچ ئەفسەرو كارمەندێكمان بە فیشەك بریندار نەبووە تەنها بریندارییەكی سوكیان هەبووە .

 

 

لە ۆكتای ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوە خراوەتەڕوو: بۆ دواجار ئاگاداری پۆرتاڵی ڕوداو دەكەینەوە ئەگەر لەسەر ئەم هەواڵە چەواشەكاریانە بەردەوام بێت، ئەوا سكاڵای یاسایی لەدادگا تۆمار دەكەین و پێویستیشە پۆزش بۆ بەڕێوەبەرایەتیمان بهێننەوەو داوای لێبوردن لەهاوڵاتیان بكەن .

 

 

 

 

 

س ب