كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ و زیندانیه‌كان ناتوانن له‌ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگ بده‌ن

سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018 11:47

له‌ رۆژانی ده‌نگده‌ری تایبه‌ت چه‌ند توێژێك ناتوانن ده‌نگ بده‌ن و بڕیارده‌ری ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران رایده‌گه‌ینێت ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ زیندانه‌كاندان و ئه‌وانه‌شی فه‌رمانبه‌ری نه‌خۆشخانه‌كانن، ناتوانن ده‌نگبده‌ن و ناوه‌كانیان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت سڕاوه‌ته‌وه‌" ئه‌گه‌ر له‌ بنكه‌كان ناوی هه‌بوو ده‌توانێت ده‌نگ بدات ئه‌گه‌ر نه‌یبوو ئه‌وا ناتوانێت ده‌نگ بدات . 
(ئیسماعیل خورماڵی) به‌ كوردیوی راگه‌یاند: له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر به‌ناوی ده‌نگدانی تایبه‌ت به‌ ده‌یان هه‌زار كه‌س له‌ زیندان و نه‌خۆشخانه‌كان ده‌نگیان ده‌دا، به‌وهۆیه‌وه‌ متمانه‌ لای خه‌ڵك نه‌مابوو، له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مجاره‌، له‌ڕۆژی (28) ی ئه‌م مانگه‌ هیچ كه‌سێك له‌وانه‌ی له‌ زینه‌دانه‌كانی هه‌رێمدان و ئه‌وانه‌شی له‌ نه‌خۆشخانه‌كان نه‌خۆشن یاخود فه‌رمانبه‌ری حكومه‌تن، بۆیان نییه‌ له‌ڕۆژی ده‌نگدانی تایبه‌ت ده‌نگبده‌ن و ناویان له‌ ده‌نگدانی تایبه‌ت سڕاوه‌ته‌وه. 
بریارده‌ری كۆمسیۆن ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئه‌و بڕیاره‌ی كۆمسیۆن بۆ ده‌نگدانی تایبه‌ت له‌ زیندان و نه‌خۆشخانه‌كان بۆ ئه‌وه‌یه‌ خه‌ڵك متمانه‌ی لا دروست بێته‌وه‌ كه‌ پێشتر زۆر ره‌حنه‌ له‌ كۆمسیۆن ده‌گیرا له‌وه‌ی ساخته‌كارییه‌كی زۆر ده‌كرا له‌و شوێنانه‌"، وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌توانن له‌ رۆژی ده‌نگدانی گشتی ده‌نگ بده‌ن، ئه‌ویش به‌ مه‌رجێك ده‌بێت بچنە‌ بنكه‌یه‌ك كه‌ ناوی هه‌یه‌، گه‌ر نا ناتوانێت له‌هیچ بنكه‌یه‌ك ده‌نگبدات كه‌ ناوی له‌ تۆماری ده‌نگده‌ران  نه‌بێت . 
ن.ش