گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی ئه‌م توێژه‌ به‌سیاسی كراوه‌

سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018 12:22
گواستنه‌وه‌ی میلاكی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌ركوك بۆسه‌ر حكومه‌تی عیراق راده‌گیرێت و سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستانیش ئاشكرای ده‌كات  كاره‌كه‌ به‌سیاسی كراوه‌و ئه‌گه‌ر له‌بودجه‌دا جێگه‌ی بۆ نه‌كرێته‌وه‌، ئاسان نییه‌ ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردی بخرێنه‌ سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی.
( حه‌سیبه‌ عه‌بدوڵڵا) رایگه‌یاند: زۆر به‌جدی هه‌وڵماندا میلاكی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی خوێندنی كوردی، كه‌ ژماره‌یان نزیكه‌ی 8 هه‌زار كه‌س ده‌بێت، بگوازرێته‌وه‌ بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عیراق، بۆئه‌وه‌ی له‌وێ موچه‌ وه‌ربگرن، به‌ڵام تائێستا هه‌وڵه‌كان بێ ئه‌نجام بوون، گواستنه‌وه‌ی میلاكی ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌، به‌سیاسی كراوه‌، ئه‌گه‌ر له‌بودجه‌ی گشتی عیراق جێگه‌ی بۆ نه‌كرێته‌وه‌و بودجه‌ی بۆ ته‌رخان نه‌كرێت، پێموایه‌ ئه‌وه‌نده‌ كارێكی ئاسان نییه‌ ئه‌و ژماره‌ مامۆستاو فه‌رمانبه‌ره‌ بخرێته‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی.
سه‌رۆكی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایان،ئه‌وه‌شی بۆتۆری هه‌واڵی سلێمانی خسته‌روو،  ئه‌سته‌مه‌ بۆ ساڵی 2019 گواستنه‌وه‌ی میلاكی ئه‌و مامۆستاو فه‌رمانبه‌رانه‌، كه‌ تائێستا موچه‌كانیان له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمه‌، بخرێته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.