هاوپه‌یمانی ڕاگه‌یندراوێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

سێ شەممە, 25 ئەیلول 2018 14:31

ده‌سته‌ى دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌نجومه‌نى به‌ڕێوه‌بردنى هاوپه‌یمانى، راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوكرده‌وه‌و جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بڕیارى به‌شدارینه‌كردنى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، هه‌ر كاندیدێكى هاوپه‌یمانى به‌شدار بێت له‌ هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ په‌یوه‌ندى به‌ هاوپه‌یمانییه‌وه‌ نامێنێت و هاوپه‌یمانى به‌رپرسیار نابێت له‌ ده‌رئه‌نجامى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌.

هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى پێشتر بڕیاریدا به‌شدارى هه‌ڵبژاردنى خولى پێنجه‌مى په‌ڕله‌مانى كوردستان نه‌كات، به‌هۆى تێبینییه‌كانه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن.



ف.ق