زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 7 بزانن

چوار شەممە, 26 ئەیلول 2018 05:23

 

 

دابەشكردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان كۆتایی هات و چاوەڕوان دەكرێت هەفتەی ئاییندەش دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 7 بكرێتەوە.

بە گوێرەی زانیاریەك كە لە وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوەتەوەو تێیدا باس لەوەكراوە كە لە (2) ی مانگی داهاتوو دابەشكردنی مووچەی مانگی (7) ڕادەگەیەندرێت.

هەر بە گوێرەی زانیارییەكەی وەزارەتی دارایی خشتەكە بەم جۆرە دەبێت.

وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتی پێشمەرگە
شەهیدان
خوێندنی باڵا
تەندروستی
دەزگای ئاسایش
كشتوكاڵ
وەزارەتی ناوخۆ

دوا بەدوای ئەوانیش مووچەی سەرجەم وەزارەت و شوێنەكانی تر دابەش دەكرێت.

 

 

 

ئـ . كـ