سەبارەت بەیەكپۆشی قوتابیان هۆشداری دەدرێت

چوار شەممە, 03 تشرینی یەکەم 2018 08:02

 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سەبارەت بەیەكپۆشی قوتابیان رایدەگەیەنێت: بەڕێوەبەرەكان تەنها دەتوانن رەنگی جلەكان دیاری بكەن نابێت كەسوكاری قوتابیان ناچار بكەن لە كۆمپانیایەك یاخود ماركێتێكی دیاریكراو جلەكان بكڕن.

 


بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی دەست كوردیو كەوتوە، ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرەكان تەنها دەتوانن رەنگی جلەكان دیاری بكەن و بەهیچ شێوەیەك رێگەیان پێنادرێت كەسوكاری خوێندكاران و قوتابیان ناچار بكەن لە كۆمپانیایەك یاخود ماركێتێكی دیاریكراو جلەكان بكڕن.

 


ه ەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: كەسوكاری هەر قوتابیەك سكاڵا لە هەر بەڕێوەبەرێك بكات لەسەر ناچاركردنی بۆ كڕینی جلوبەرگی منداڵەكانی لە شوێنێكی دیاریكراو لێپێچینەوەی یاسایی توندی لەگەڵ دەكرێت.

 


بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو: كەسوكاری قوتابیان سەرپشكن لەوەی لەكوێ‌ جلوبەرگی خوێندن دەكڕن بەمەرجێك ئەو رەنگە بێت كە خوێندنگاكەی دیاریكردوە.

 

 

 

 

س ب