وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی پێنج وەزارەتی ئاشکراکرد

شەممە, 06 تشرینی یەکەم 2018 05:33

هەفتەی داهاتوو وەزارەتی داراییی مووچەی زیاتر لە پێنج وەزارەت دابەش دەکات.

چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئاشکرایانکردوه‌" رۆژی یەکشەممە و دووشەممە مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و یەکەکانی 70 و 80 دابەشدەکرێت.


ڕاشیگەیاندووە، دواتریش هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە لە رۆژێکدا و دارایی و تەندروستیش بە رۆژێکی تر دابەشدەکرێت.

ڕوونشی کردووەتەوە هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دابەشدەکرێت.

لەم مانگەدا ئەو ڕۆژە پشوو بووە بۆیە دابەشکردنی مووچە بۆ ٧ی مانگ دواکەوتووە.