ڤیدیۆ... بیركاریەكەی خەسرەو گۆران و پارتی و هەڵبژاردن هەرا دەنێتەوە

دوو شەممە, 08 تشرینی یەکەم 2018 06:20



پارتی دیموكراتی كوردستان لە چەند ساڵی ڕابردوودا هاوشێوەی یەكێتی نیشتمانی بە ئەنجامدانی ساختەكاری گەورە تۆمەتبار دەكرێت و چەندین جار هەرێمی كوردستان چووەتە نێو لیستی ڕەشەوە كە دواترینیان ساختەكاریەكانیان بوو لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەرلەمانی كوردستان و چاوپێكەوتنێكی بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتیش ئەو ڕاستیە دوپات دەكاتەوە.


خەسرە و گۆڕان لە میانەی چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا چەندین جار سێ ژمارەی كورسیەكانی یەكێتی و گۆڕان و نەوەی نوێ كۆ دەكاتەوە و دوای چەند جارێك لە كۆكردنەوە 10 كورسی كەمتر دەڵێت و سەڕەرڕای ڕاستكردنەوەی هەڵەكەی نكۆڵی دەكات.