وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارێك له‌باره‌ی قوتابییه‌ ئاواره‌كان ده‌رده‌كات

09/10/2018 - 17:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ بڕیارده‌دات به‌تێكه‌ڵكردنی خوێندكارانی په‌نابه‌ری سوری له‌ خوێندنگا بنه‌ڕه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019.

سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ خوێندكارانی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كان له‌ ئێستادا  قۆناغی یه‌ك و دوو له‌ خوێندنگا تایبه‌ته‌كانی كه‌مپه‌كاندا هه‌یه‌ و ده‌توانن نیشته‌جێی كه‌مپه‌كان هه‌ر له‌وێوه‌ درێژه‌ به‌ خوێندن بده‌ن.
هاوكات به‌شێك له‌ قوتابییه‌كان وكه‌س وكاره‌كانیان به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوه‌مه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ هه‌ولێری پاریته‌خت گردبوونه‌وه‌و داواكه‌یان گه‌یانده‌ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان .

سامان سیوه‌یلی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روره‌ده‌ ئه‌وه‌شی ڕایگه‌یاند له‌ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی ڕابردوودا ڕێكخراوی NRS سه‌ربه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاری قوتابخانه‌سورییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ڵام له‌ ئێستادا ئه‌وهاوكارییه‌ ڕاگیراوه‌ ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم نه‌توانێت به‌ سیسته‌می سوری و پرۆگرامی وڵاته‌كه‌ی خۆیان درێژه‌ به‌ قوتابخانه‌كان بدات .




ف.ق