داهاتی كه‌رتی گه‌شتیاری هه‌رێمی كوردستان ئاشكراكرا

10/10/2018 - 11:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ژماره‌ی گه‌شتیارانی ئه‌مساڵی هەرێم ئاستێكی پێوانه‌یی تۆمار كردووه‌.
 مه‌وله‌وی جه‌بار سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار به‌ماڵپه‌ڕی حكومه‌تی هه‌رێمی راگەیاندووە، "له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، ملیونێك و ٣١٠ هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانیان كردووه‌، كه زۆربه‌یان له‌ باشور و ناوه‌راستى عێراقه‌وه‌ هاتوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، له‌ جه‌ژنی قوربانی ئه‌مساڵدا ٣٤٩هه‌زار گه‌شتیار له‌ ماوه‌ى ١١ رۆژدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه‌ و داهاتی ئه‌و گه‌شتیارانەش‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى ١٤٠ ملیار دینار بووە.




ف.ق