به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور 21 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كات

10/10/2018 - 14:17 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی


حه‌یده‌ر حه‌مه‌ ساڵح - كوردیو 

به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی شاره‌زوور له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكداكه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌  ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ره‌تای مانگی (8 ی 2018)ه‌وه‌ تا (10/10/2018) به‌ بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی شاره‌زوور و به‌ پێی مادده‌ی (14)ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان، (21) بیست و یه‌ك تۆمه‌تبار ده‌ستگیرده‌كرێن كه‌ (19)نۆزده‌ له‌و تۆمه‌تبارانه‌ له‌ ڕه‌گه‌زی (نێرن) و (2) دوو تۆمه‌تباریش له‌ ڕه‌گه‌زى (مێ)ن ، وه‌ سه‌رجه‌م تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه‌ و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراون .
له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش هاتووه‌، توانراویشه‌ له‌كاتی ده‌ستگیركردنی ئه‌م تۆمه‌تبارانه‌دا چه‌ندین جۆر و بڕی جیاواز مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له ‌سه‌رجه‌م دۆسییه‌كان به‌رده‌وامه‌ .



ف.ق