سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانێك توشی نه‌خۆشییه‌كی كوشده‌ ده‌بن و دوانیان گیانیان له‌ده‌ست دا

10/10/2018 - 14:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی
لە گوندی مەمکانی سەر بەقەزای پشدەر ١٢ کەسی خێزانێک تووشی نەخۆشیەکی کووشندە دەبن، لەو ١٢ کەسە دووکەسیان گیان لەدەستدەدەن.
تیمەکانی پۆلیس و پزیشکان بەدوای ئاشکراکردنی ئەو نەخۆشیوەن.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی راپەڕین لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ئەمرۆ چوار شەممە 10-10-2018 تیمیكی تەندروستی راپەرین و قایمقای قەزای پشدەرو نوینەری پۆلیسی راپەرین سەردانی گوندی مەمكانیان كرد لە قەزای پشدەر کردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە مردنی ئەو دوو کەسەو نەخۆشکەوتنی هەموو بنەماڵەکە".
لە راگەیاندنەکەدا هاتووە" جیگەی ئاماژە بۆكردنە سەرجەم تووشبوانی گوندەكە سەربەیەك خیزانن وتائیستا دووكەس گیانیان لەدەستداوەو نزیكەی 12كەسی تریش تووشی هەمان نەخۆشی بوون كەبەشیكیان ئیحالەی نەخۆشخانەكانی سلیمانی كراون و لەژیرچاودیری وردی پزیشكدان".
 
ئەو تیمە تەندروستییە، بریاریدا دووبارە پشكنین بۆسەرجەم ئەندامانی ئەو خیزانە بكریت بۆ دڵنیابوون لەباری تەندروستیان".




ف.ق