له‌ خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌نها 33 یاسا ده‌رچووه‌

10/10/2018 - 15:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان پاش ئەوەی دوساڵ داخرا و دوو وەرزی یاسادانانیش تەمەنی درێژكرایەوە، لە ئێستادا تەنها یەك مانگ تەمەنی ماوە.

بەهۆی سیاسەتەكانی پارتی و یەكێتیەوە لە خولی چوارەمیدا پەرلەمان تەنها (33) یاسا و بڕیار دەرچوە و هاوشێوەی سەرجەم دامەزراوە حكومیەكانی دیكە لە كوردستان پێشێلكاری گەورەی بەرامبەر كراوە ‌و رێگەنەدراوە رۆڵی خۆی بگێڕێت.

خولی چوارەم كە دوو ساڵ داخرا ‌و دوو وەرزی یاسادانانیش تەمەنی درێژكرایەوە، رۆژی شەشی مانگی تشرینی دووەم وادەكەی كۆتایی دێت ‌و تا ئێستاش دیار نیە خولی پێنجەم كەی دەست بەكار دەبێت،
خولی چوارەمی پەرلەمان، خولێكی ئاسایی نەبوو، كه‌ لەلایەن پارتییەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ داخرا، ئەوەش وایكرد ئەو دامەزراوە باڵایە ئەرکی خۆی جێبەجێ نەکات و لەو خولەدا (33) یاساو بڕیار دەرچوەو (206) پرۆژە یاسای دیكەش خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە.


ف.ق