به‌رهه‌م سالح باس له‌ململانێی نێوان پارتی و یه‌كێتی ده‌كات بۆپۆستی سه‌رۆك كۆمار

چوار شەممە, 10 تشرینی یەکەم 2018 13:09

دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر به‌ده‌ست هێنانی پۆستی سه‌رۆك كۆمار كێبركێیه‌یكی توندیان كرد و به‌دوو كاندیدی جیاواز چونه‌ نێو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ سەرۆك کۆماری عێراق ئەو ململانێیە به‌ “ئاسایی” ناوده‌بات ئاشكرای ده‌كات، هەمو هەوڵێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەبێت.

 (بەرهەم ئەحمەد ساڵح) سەرۆك كۆماری عیراق  داوای لە لایەنە سیاسییەكانی هەرێم كرد ناكۆكی و گرژییەكان تێپەڕێنن و لە ئەنجامدا حكومەتی هەرێم كە رەنگدانەوەی دەنگی راستەقینە و ئیرادەی خەڵكی كوردستانە پێك بهێنن و پێكەوە هەوڵی جددی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بدەن.

( ساڵح ) ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ئەركی لە پێشینەی ئەو پارێزگاریكردنە لە مافە دەستورییەكانی عیراق،  هەمو هەوڵێكی بۆ چارەسەركردنی گرژییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دەبێت و وتیشی”ئەركی هەموشمانە بەرژەوەندی گەورەی گەلەكەمان بخەینە پێش بەرژەوەندییە حزبییەكان.

سەرۆک کۆماری عێراق ئه‌وه‌شی بۆمیدیای حزبه‌كه‌ی ئاشكرا كردوه‌،لە پرسی سەرۆک کۆماردا هەندێ بگرەوبەردە و ململانێ دروستبو بەڵام ئەوە ئاساییە و سیاسەت ئەو روداوانەشی تێدایە،گرنگ ئەوەیە ئەو ململانێ بچوکانە بابەتە سەرەکیەکەمان ببیر نەباتەوە و ساردمان نەکاتەوە.

 بەرهەم ساڵح سوپاسی ئەو پەرلەمانتارانەی کرد کە دەنگیان پێنەداوە رێزی خۆیشی نیشاندا بۆیان  ئاشكرای كرد، لەقۆناغی داهاتودا کاری دەستوری بەیەکەوە ئەنجامدەدەن.

 ن.ش