مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت دواخرا

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 06:28

بڕیار وابوو ئه‌مرۆ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌ش بكرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوێنی چوارشه‌ممه‌ خه‌زێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان كردبوو، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێیان راگه‌یاندون كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌یان پێ ده‌درێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ كوردیوی راگه‌یاند: دوێنی چوارشه‌ممه‌ خه‌زێنه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ئاگاداری به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی ئه‌م وه‌زاره‌ته‌یان كردبوو كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ مووچه‌یان پێده‌درێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ پێیان راگه‌یاندون كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ مووچه‌یان دابه‌ش ده‌كرێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە كوردیوی راگەیاند: "ئه‌مرۆ رۆژی پێنج شەممە 2018/10/11 ته‌نها مووچەی وەزارەتی کاروکاروباری شەهیدان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانیە سیاسییەکان دابەش دەکرێت".