ئەمرۆپەرلەمان عێراق كۆدەبێتەوە، پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان لە بەرنامەی كاری پەرلەمان دایە

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 07:19

 

بریارە ئەمڕۆرۆژی پێنجشەممە 11/10/2018، ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق شەشەمین دانیشتنی خۆی لەم خولەدا ئەنجامبدات و لە دانیشتنەكەشدا یەكێك لە كارەكان بریتی دەبێت لەپێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان .


بەپێی ڕاگەیەنراوێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كە بڵاوكراوەتەوە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەنەكە سێتەوەر لە خۆ دەگرێت لەوانەش:


یەكەم: بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی پلەی وەزیفی و گواستنەوەی دەسەڵاتەكان (وەزارەتی دارایی و ئەمینداریەتی ئەنجوومەنی وەزیران).

دووەم: بابەتی گشتی بۆ گفتوگۆكردن (تێكڕای نمرەی قوتابیان- پلانی وەرگرتنی ناوەندی).


سێیەم: پێكهێنانی لیژنە هەمیشەییەكان لە پەرلەمانی عێراق.


بەپێی بەرنامەی كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنەكە لەكاتژمێر 12ی پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە دەستپێدەكات.

أ.س