وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ناوی وه‌رگیراوانی زانكۆ و په‌یمانگاكان ئاشكرا ده‌كات

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 11:37
وه‌زاره‌تی‌ خوێندنی‌ باڵاو توێژینه‌وه‌ی‌ زانستی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ناوی‌ قوتابیانی  وه‌رگیراوی‌ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان بۆ خوێندنی‌ ساڵی‌( 2018بۆ 2019) ئاشكراكرد، سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیانیش  ڕایده‌گه‌یه‌نێت، زیاتر له‌ 39 هه‌زار قوتابی و خوێندكار وه‌رگیراون و كه‌مترین كۆنمره‌ی‌ وه‌رگرتنیش به‌ڕێژه‌ی‌ (60.143) ده‌بێت".

( د.خه‌تاب شێخانی‌ ) سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان  له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانیدا واده‌ی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ناوی‌ وه‌رگیراوان له‌زانكۆو په‌یمانگاكان بۆخوێندنی‌ ساڵی‌ 2018بۆ 2019 ڕاگه‌یاندو داوای‌ له‌ قوتابیان كرد له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌توانن ناوه‌كانی‌ خۆیان بدۆزنه‌وه‌.

ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌:به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی‌ ڕابردوو بۆ ئه‌مساڵ نزیكه‌ی‌ (20)  ڕۆژ زوتر ناوه‌كان ڕاگه‌یه‌نراوه‌، هه‌وڵده‌ده‌ین بۆ ساڵانی‌ داهاتوش پێش (1ی‌ 9) ڕایبگه‌یه‌نین،  هه‌موو سیستمه‌كه‌ به‌ئۆنلاین بوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ژماره‌ی‌ وه‌رگیراوانیش له‌زانكۆو په‌یمانگاكان ئاشكرایكرد، بۆ ئه‌مساڵی‌ خوێندن (39 ) هه‌زارو (57 ) كورسی‌  به‌سه‌رجه‌م سیستمه‌كانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنی‌ قوتابی  له‌زانكۆو په‌یمانگاكان دانراوه‌، (28 ) هه‌زارو (609)  قوتابی وه‌رگیراون، وه‌رگیراوانیش به‌ڕێژه‌یی‌ زیاتره‌ له‌( 53%،) له‌زانكۆو په‌یمانگا حكومیه‌كان، به‌ڵام ئه‌و ڕێژه‌یه‌ به‌هۆی‌ هه‌بونی‌ كورسی‌ به‌تاڵ له‌به‌شه‌كان ده‌گۆڕێت و به‌رزده‌بێته‌وه‌".

بۆ وه‌رگرتنی‌ قوتابیان له‌زانكۆ تایبه‌ته‌كان دووپاتی كرده‌وه‌ ، زانكۆ تایبه‌ته‌كان پرۆسه‌ی‌ وه‌رگرتنیان ته‌واو نه‌بوه‌، هه‌فته‌یه‌كی‌ دیكه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، ئه‌وان (25) هه‌زار كورسیان هه‌یه‌.

شێخانی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌،   كه‌مترین  كۆنمره‌ كه‌ بۆ ئه‌مساڵ له‌زانكۆو په‌یمانگاكان  وه‌رگیراوه‌ (6)0.143 نمره‌ بوه‌، كاتی‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ ئه‌نجامه‌كانیش له‌سبه‌ینێ كاتژمێر 10ی‌ به‌یانیه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات، خوێندكارانیش ده‌توانن له‌ماڵپه‌ڕی‌ زانكۆلاین ناوه‌كانیان بدۆزنه‌وه‌ كه‌ له‌چ زانكۆو په‌یمانگایه‌ك وه‌رگیراون، وه‌ تۆماركردنی‌ سكاڵاش هه‌ر له‌سبه‌ینێ تاوه‌كو(20/10/2018) ده‌بێت، خوێندكاران ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌شبكه‌ن،  له‌21/10/2018 قوتابیانی وه‌رگیراو ده‌توانن ده‌ست به‌ده‌وام بكه‌ن .

له‌م لینكه‌ ده‌توانیت ناوی خۆت بدۆزیته‌وه‌