رۆژی یه‌ك شه‌مه‌ ئه‌م دوو وه‌زارته‌ موچه‌ وه‌رده‌گرن

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 12:29

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە دابەشکردنی مووچەی مانگی ته‌موزی  فەرمانبەران بەردەوامە و ڕۆژی یەكشەمەی داهاتوو مووچەی دوو وەزارەت دابه‌ش ده‌كرێت .

سەرچاوەیەکی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی ئاشكرای كردوه‌  سەرەتای هەفتەی داهاتوو ،كه‌ ده‌كاته‌ رۆژی یەكشەممەی داهاتوو( 14ی10)  مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەگەڵ مووچەی وەزارەتی سامانە سرووشتیەكان دابه‌ش ده‌كرێت .

جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌ لە ڕۆژی(7/10/2018) ده‌ست كراوه‌ دابەشکردنی مووچەی مانگی ته‌موزی  فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، پێش بینی ده‌كرێت تا (27/10/2018)، مووچەی سەرجەم فه‌رمانگه‌ حكومیه‌كان  دابەش بکرێت.

 ن.ش