ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو پێشوازی له‌شاندێكی جولانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات

پێنج شەممە, 11 تشرینی یەکەم 2018 12:35

ئەمینداری گشتی یەکگرتوو  له‌شاری سلێمانی پێشوازی كرد له‌سەرۆکی جولانەوەی نوێ،  بارودۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی گفت و گۆی نێوان هه‌ردوولا بوو  .

 دوا نیوەرۆی ئەمرۆ پێنج شەممە 11/10/2018 لە شاری سلێمانی و لە بارەگای نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوو مامۆستا( صلاح الدین محمد بهاءالدین) پێشوازی کرد لە لەگەڵ وەفدێکی جولانەوەی نەوی نوێ بە سەرۆکایەتی بەرێز( شاسوار عبدالواحد) .

لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی عێراق و هەرێم و ناوچەکە کرا و بیرورایان گۆریەوە لەسەر دیاریکردنی کێشەکان و رێگا چارەیان ...

هەروەها لە بەشێکی تری کۆبونەوەکە دا گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی (30/9 )کرا ونیگەرانیان لە ناشیرنکردنی پرۆسەکە و ساختەکارەیکان و دەرئەنجامە نەخوازراوەکان دەربری وجەخت لەسەر زەرورەتی یەکهەڵوێستی و کاری هاوبەشی هێزەکانی دەرەوەی دەسەلات کرایەوە .

ن.ش