خشتەی دابەشكردنی مووچەی ئەم هەفتەیە له‌ كوردیو بزانه‌

شەممە, 13 تشرینی یەکەم 2018 05:04

ماوەی زیاتر لە هەفتەیەكە دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و هێزەكانی پێشمەرگە بۆ مانگی تەمموز دەستی پێ كردووە و بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی چەند وەزارەت و چەند توێژێك دابەش بكرێت.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دراون بە (كوردیو) بڕیارە ئەم هەفتەیە لە ڕۆژی یەك شەممەوە دابەشكردنی مووچە بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەست پێ‌ بكات.

هەر بەپێی زانیارییەكان، هەر لەم هەفتەیەدا مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و مووچەی كەمئەندامان و وەزارەتی داد و ئەنجومەنی دادوەری دابەش بكرێت.

بڕیاریشە لە كۆتایی هەفتە مووچەی وەزارەتەكانی ئەوقاف و كاروباری ئایینی، سامانە سروشتیەكان دابەش بكرێت.

(كوردیو) زانیویەتی مووچەی وەزارەت و دەستە و دامەزراوە و سەرۆكایەتییەكان و خانەنشینان دەكەوێتە هەفتەی دواتر و لە 20ی مانگەوە دەستپێدەكات لەو كاتەی پارەی مووچە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی كوردستان.