كاتەكەی دیاری كرا، سێ ڕۆژ كارەبای نیشتیمانی دەبڕدرێت

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 07:32

 

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی هەینیەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 48 كاتژمێر كارەبای نیشتیمانی دەبڕدرێت.

 


وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاگاداری نامەیەكدا كە ئاڕاستەی هاوڵاتیانی كردووە ڕایگەیاند:" هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە رۆژی هەینی رێكەوتی 19/10/2018 كۆمپانیای داناغاز بەهاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز سروشتی و بەهۆی بەستنەوەی بۆریەكانی غازی سروشتی بۆ ماوەی 48 تاكو 72 كاتژمێر بەرهەمهێنانی كارەبا لەهەردوو وێستگەی غازی هەولێرو چەمچەماڵ رادەوەستێت".

 

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی كارەبا بە هاوكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان بەپەرۆشەوە كار دەكات لەرێگەی پلان و بەرنامەیەكی تۆكمەوە بۆ ئەوەی ئەم پرۆسەیە كاریگەریی كەمی لەسەر هاوڵاتیان هەبێت .

 


لە ئاگاداری نامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: هاوڵاتیان ئاگاداردەكەینەوە كە دوای جێبەجێكردنی پرۆسەی زیادكردنی بەرهەمهێنانی غاز كاریگەری باشی لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا دەبێت و هاوڵاتیان سوودمەندی سەرەكی دەبن.

 

 

 

 

س ب