سبەی مووچەی ئەم وەزارەتە دابەش دەکرێت

15/10/2018 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

بڕیاره‌ سبه‌ینی مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شبكرێت.

سەرچاوەیەک لە یەکێک لە گەنجینەکانی وه‌زاره‌تى دارایی بە كوردیوی راگەیاند بڕیارە سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 15-10-2018، مووچه‌ی مانگی ته‌مموزی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف دابه‌شده‌كرێت.

رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە.