موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

دوو شەممە, 15 تشرینی یەکەم 2018 12:34
بڕە پارەیە مانگانەی حكومەتی عێراق كە بۆ موچەی فەرمانبەران بۆ حكومەتی هەرێمی كوردستانی دەنێرێت، گەیشت و پارەكە ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە.
حكومەتی عێراق بڕی ٣١٧ ملیار دینارەكەی ئەم مانگەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی كردووە و بەم هۆیەشەوە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمووز خێراتر دەكرێت.
 
بەگوێرەی زانیاریەكان ئەو پارەیەی ڕادەستی وەزارەتی دارایی كراوە ئەو دراوە تازانەی تێدا نییە كە بەم دواییانە بانكی  ناوەندی چاپی كردووە.
 
رۆژی 6ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی ھەرێمی كوردستان، دەستی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی تەمموزی 2018 كرد و تائێستا مووچەی ژمارەیەك وەزارەت دابەشكراوە.



ف.ق