كاتی دابه‌ش كردنی موچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی ئاشكرا بوو

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 11:20
وه‌زاره‌تی‌ دارایی حكومه‌تی‌ هه‌رێم به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌ش كردنی موچه‌ی مانگی ته‌موزی فه‌رمانبه‌ران و ، ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو موچه‌ی‌ سێ‌ وه‌زاره‌ت و هه‌رسێ‌ ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كرێت .
میدیاكانی یه‌كێتی ئاشكراین كردوه‌ ، بڕیاروایه‌ ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ی‌ داهاتوو (21ی 10ی 2018 )موچه‌ی‌ مانگی‌ حه‌وتی‌ هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی‌ (ڕۆشنبیری، بازرگانی‌ و پیشه‌سازی، ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌) دابه‌شبكرێت، پاره‌ی‌ پێویست بۆ دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ ته‌رخانكراوه‌و هیچ گرفتێك له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌كانیاندا نییه‌".

ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌، چاوه‌ڕوانده‌كرێت ڕۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌، واته‌ دوای‌ موچه‌ی‌ ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌و هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌، بانكه‌كان له‌دابه‌شكردنی‌ موچه‌ی‌ خانه‌نشینی‌ سه‌ربازی و مه‌ده‌نی‌ ئاگاداربكرێنه‌وه‌.