سبه‌ینێ موچه‌ی ئه‌م ده‌سته‌و فه‌رمانگانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 11:30

دوای ئه‌وه‌ی بریاردرا سبه‌ینێ پێنج شه‌مه‌ موچه‌یمانگی ته‌موزی هه‌ریه‌ك له‌وه‌زاره‌ته‌كانی  پلاندانان، گواستنه‌وه و گه‌یاندن‌، شاره‌وانی‌، كشتوكاڵ، كاره‌با دابه‌ش بكرێت ، له‌هه‌مان رۆژدا چه‌ند ده‌سته‌یه‌ك موچه‌ وه‌رده‌گرن .
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی كوردیو سبه‌ینێ پێنجشەممە مووچەی مانگی حه‌وتی  هەریەك لە چاودێری دارایی، دەستەی ژینگە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، دەستەی دەستپاکی، دەستەی وەبەرهێنان و دەستەی مافی مرۆڤ دابەش دەکرێت.

ن.ش