كۆمسیۆن ده‌نگۆیه‌ك ره‌ت ده‌كاته‌وه‌

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 11:35

سه‌باره‌ت به‌م ده‌نگۆیانه‌ی كه‌ باس له‌ وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لێدوانی رۆژنامه‌وانی له‌ كۆمسیاران له‌لایه‌ن سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردن و راپرسی قه‌ده‌غه‌ كرابێت ، كۆمسیارێك ئه‌م هه‌واڵه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌و لێدوانێك بۆكوردیو ده‌دات .

دوای ئه‌وه‌ی وا بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لێدوانی رۆژنامەوانی لە ئەندامانی کۆمسیۆن قەدەغە کردوه‌ ، ئیسماعیل خورماڵی بریارده‌ری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی و هه‌ڵبژاردن و راپرسی به‌كوردیوی راگه‌یاند : ئه‌م هه‌واڵه‌ هیچ بنه‌مایه‌كی راستی تیادا نیه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌، به‌مه‌به‌ستی ته‌واو كردنی جیاکردنەوەی دەنگەگانی هەڵبژاردنی پەرلەمان کوردستان و بەداتاکردنی دەنگەکان، بریاری ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ كه‌ لێدوانی ته‌له‌فزیۆنی له‌نێو كۆمسیۆن ئه‌نجام نه‌درێت .

خورماڵی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌ :كه‌ كاره‌كانی كۆمسیۆن به‌ره‌و كۆتایی ده‌رۆن و له‌ چه‌ند رۆژی ئاینده‌ دا ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت .

 ن.ش