وێنه‌ ... بۆ سه‌لامه‌تی شوفێران له‌ هه‌ولێر سیسته‌مێكی نوێ په‌یره‌و ده‌كرێت

چوار شەممە, 17 تشرینی یەکەم 2018 11:50

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاشكرای ده‌كات، له‌ شه‌قامی خێرای 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر، سیسته‌مێكی نوێی هاتووچۆ، بۆ پاراستنی هاووڵاتییان له‌ كاتی رووداوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كات.

( فازڵ حاجی) وته‌بێژی پۆلیسی هاتووچۆی هه‌ولێر، له‌ لاپه‌ره‌ی  تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك،ئاشكرای كردوه‌، ئه‌ندازه‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر، به‌ هاوكاری كۆمپانیایه‌كی ئیتاڵی پرۆفیشناڵ له‌بواری سه‌لامه‌تی هاتووچۆ و ‌له‌سه‌ر بودجه‌ی په‌ره‌پێدانی هاتووچۆی هه‌ولێر، خه‌ریكی دانانی سیسته‌مێكی سه‌لامه‌تین كه‌ پێی ده‌گوترێت (سیستمی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌).

وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌ولێر، روونیشی ده‌كاته‌وه‌، كاری ئه‌و سیستمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كاتێك ئۆتۆمبێلێك كۆنترۆل له‌ده‌ستده‌دات و ‌خۆی پێداده‌كێشێت، به‌بێ هیچ زیانیكی گه‌وره‌، له‌ رێگای سیسته‌مێكی سپرینگی ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كه‌.

فازل حاجی ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌، ‌تێچووی دانان و هێنانی ئه‌م سیسته‌مه‌ زۆره‌، به‌ڵام خه‌مخۆری وه‌زاره‌تی ناو‌خۆ و هاتووچۆی هه‌ولێر وایكرد كه‌ ره‌زامه‌ندی وه‌ربگیرێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌و شوێنانه‌ی كه ‌پێویسته‌ دابنرێت.

 ن.ش 

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏‏شخص أو أكثر‏، و‏أشخاص يقفون‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏