ئه‌و خۆراكانه‌ی به‌ر له‌ خه‌وتن نابێت بخورێن ئه‌مانه‌ن

پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 12:46

ماڵپەڕی "ئێم بی سی" لە ڕاپۆرتێکدا ناوی ئەو خۆراکانەی ئاشکراکردووە، کە نابێت بەر لە نووستن بخورێن بە ھۆکارە جیا جیاکان.
 

لە ڕاپۆرتەکەدا ھاتووە نەک تەنھا ئەم خۆراکە دەبنە ھۆی خەوزڕان، بەڵکو زۆربەی کات کاریگەرییەکی خراپیش لەسەر تەندروستی لەش بە جێ دەھێڵن.
 

خۆراکەکانیش بریتیین لەمانەی خوارەوە:
*نانی گەنمەشامی و چیپس بە خواردنی سووک و خێرا دادەنرێن، بە تایبەتی کاتێک بە شیر تەڕی دەکەن، ئاشکرایە شیر دەوڵەمەندە بە ماددەی تریپتۆفان، کە لەش بۆ بەرھەمھێنانی "نیاسین" و "ڤیتامین B" بەکاریدەھێنێت، گرنگن بۆ کرداری ھەرس، بەڵام خواردنی شەکر و گیراوەی میوەکان، ڕێژەی گلوکۆز لە ناو لەشدا بەرزدەکاتەوە، بەمەیش خەوتان خۆش نابێت.
*سەرەڕای ئەوەی پەنیر تایبەتمەندی ماددەی ھێورکەرەوەی تێدایە، بەڵام پێکھاتەی "تریامین" کە لە پەنیردا ھەیە دەبێتە ھۆی پیربوون و تێکدانی عەقڵ لە شەواندا.
*زۆربەی کەس ئارەزوو دەکات بەر لە نووستن بڕێک لە شوکولاتە بخۆن، بە ھۆی ئەوەی لە ماددەی کافایین پێکھاتووە، ناھێڵێت بخەون.
*سەرەڕای ئەوەی میوە وشکراوەکان سوودێکی زۆری ھەیە بۆ تەندروستی، بەڵام بەھۆی چڕی ڕێژەی شەکریان، دەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکری خوێن.
*پەتاتەی سوورەکراو ڕێژەیەکی زۆر لە ڕۆنی تێدایە، کە بە ئاسانی ھەرس نابێت لەناو گەدەدا.
*شەکر و چەوری دوو ھۆکاری سەرەکین تا نەھێڵن لە شەواندا بە ئاسانی بخەون، بۆیە دەبێت لە شەواندا نەیخۆن، وەکو ئایس کرێم کە ھەردوو ماددەی شەکر و چەوری لە خۆی دەگرێت.
*ڕووەکی کەرەوز و برۆکلی، بە ئاسانی ھەرس نابن لەناو گەدە، بە ھۆی ئەوەی لە ڕیشاڵی ئاڵۆز پێک ھاتوون، دەبێتە ھۆی دەرچوونی گازەکان و ئەستوربوونی سک لە شەواندا.
*خواردنی خۆراکی تیژ دەبێتە ھۆی زیادبوونی لێدانەکانی دڵ، ئەمەیش کاریگەرییەکی خراپی دەبێت لەسەر نووستن، ھەروەھا تووشی بێزاری گەدە، بەھۆی ترشیەتی ناو گەدە زیاد دەکات.
*بە ھەمان شێوەی پەنیر، تەماتەیش لە بڕێکی زۆر لە "تیرامین" پێکھاتووە، کە ئەم ماددەی ڕێژەی بەرھەمھێنانی "نۆریبفرین" زیاد دەکات، کە ماددەیەکە مێشک چالاک دەکات، ناھێڵێت خەوێکی خۆشتان ھەبێت.
*شووتی یەکێکە لە میوە تام خۆش و بەسوودەکان، بەھۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر لە ئاوی تێدایە، وا دەکات زیاتر لە جارێک بچنە تەوالێت، بەمەیش ڕەنگە تووشی خەوزڕان ببن.




ف.ق