وه‌زاره‌تێكی حكومه‌تی هه‌رێم ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ ئاشكرا ده‌كات بۆساڵی داهاتوو دایده‌مه‌زرێنێت

پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 12:30

 بۆ ساڵى داهاتوو حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕه‌ بودجه‌یه‌ك بۆ كڕینى ده‌رمان و پێداویستییه‌ ته‌ندروستییه‌كان دابین ده‌كات و ناوى ژماره‌یه‌ك ده‌رچووى كۆلێژه‌ پزیشكییه‌كانیش ده‌خاته‌ لیستى دامه‌زراندنه‌وه‌.

خاڵس قادر، ڕایگه‌یاند: به‌مه‌به‌ستى جێگردنه‌وه‌ى داواكارییه‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ناو بودجه‌ى (2019) ،له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایى گفتوگۆمان كردوه‌و ڕێككه‌وتین كه‌ بڕی( 915) ملیار دینار وه‌كو بودجه‌ی ساڵى (2019) بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابین بكرێت، وه‌ بڕیارى ئه‌وه‌ش درا كه‌ (720) ده‌رچووى كۆلێژه‌كانی پزیشكی، پزیشكی ددان و ده‌رمانسازی له‌ناو بودجه‌دا جێییان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن بكرێته‌وه‌ چانسى ئه‌وان له‌ پێشه‌وه‌ بێت و دابمه‌زرێن.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌وه‌شی بۆباسنیوز ئاشكرا كردوه‌، كه‌ له‌سه‌ر بودجه‌ى خۆیان له‌ كڕینى ده‌رمان و پێداویستى ته‌ندروستى به‌رده‌وام ده‌بن و حكوومه‌تى به‌غداش به‌ڵێنى داوه‌ له‌سه‌ر ناردنى ئه‌و بڕه‌ ده‌رمانه‌ى پێشوو، بۆ ساڵى داهاتووشبه‌رده‌وام بێت.

 ن.ش