سبەینێ‌ بەم شێوەیە كارەبا دەبڕێت

پێنج شەممە, 18 تشرینی یەکەم 2018 18:49

 

 

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر رایگەیاند: (72) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی لە هاوڵاتیان نابڕدرێت، بەڵكو لە (18) كاتژمێرەوە كەمدەبێتەوە بۆ (13) كاتژمێر.

لە راگەیەندراوێكی ئەندازیار (حوسێن حەمەد قادر) بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر هاتووە، ئەو دەنگۆیانەی رەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن بۆ ماوەی (72) كاتژمێر كارەبای نیشتمانی لەسەر هاوڵاتیان دەبڕێت.

بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەولێر لە لێدوانێكیدا بۆ كەی 24 رایگەیاند، تەنها ماوەی پێدانی كارەبای نیشتیمانی لە (18) كاتژمێرەوە كەمدەبێتەوە بۆ (13) كاتژمێر، بەهیچ شێوەیەك كارەبای نیشتمانی وەك لێرەو لەوێ باس دەكرێ بۆ ماوەی (72) كاتژمێر نابڕێت.

 

 

ئـ . كـ