بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه‌ خانمان پێویسته‌ سوود له‌م ڕێگه‌چاره‌سه‌رانه‌ ببینن

20/10/2018 - 15:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/كوردستانی

زۆرێك له‌ ئافره‌تان له‌ كاتی سووڕی مانگانه‌یان به‌ئازاره‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هه‌میشه‌ ده‌شگه‌ڕێن به‌ دوای چاره‌سه‌رێك بۆی ، وه‌ ده‌یانه‌وێ نیشانه‌كان و هۆكاره‌كانیشی بزانن .
بۆیه‌ له‌ خواره‌وه‌ هه‌ندێ ڕێگا ئاماژه‌ پێ ده‌كه‌ین كه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی هه‌ندێ له‌ ئازاره‌كانی سوڕی مانگانه‌ :
_ خواردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ته‌واوی شله‌مه‌نیه‌كان : دیاره‌ بوونی ئازار له‌ سك یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌ بێزاركه‌ره‌كان بۆ ئافره‌تان له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می سوڕی مانگانه‌ . له‌به‌ر ئه‌وه‌ خواردنه‌وه‌ی 8 بۆ 9 به‌رداخ له‌ ئاو له‌م كاته‌دا زۆر گرنگه‌و یارمه‌تی ده‌ر ده‌بێت بۆ نه‌هێشتنی ئه‌م ئازاره‌ی سك .
_ ئاگاداری له‌ جۆری خواردن : له‌كاتی تووش بوون به‌ سووڕی مانگانه‌ ئافره‌ت ده‌بێ زۆر ئاگاداری جۆری خواردنی بێت چونكه‌ هه‌ندێ جۆری خواردن ئازار و نیشانه‌كانی زیاتر ده‌كات وه‌كو شیرینی و شه‌كرو خواردنه‌ پڕ له‌ چه‌وریه‌كانی و زۆری بیبه‌ر و ته‌ماته‌و …
_ دوور كه‌وتنه‌وه‌ له‌ كافاین : پێویسته‌ ئافره‌ت دوور كه‌وێته‌وه‌ له‌و خواردن و خواردنه‌وانانه‌ی كه‌ پێكهاته‌ی كافاینیان تێدایه‌ له‌وانه‌ش چوكوڵاته‌و چای و سۆدا و ئه‌وانی تر بۆ ئه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه‌یان له‌سه‌ر كه‌م بێته‌وه‌ .
_ وه‌رزش كردن : ئه‌نجام دانی وه‌رزش هۆكاره‌ بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاری سوڕی مانگانه‌ به‌ شێوه‌كی دیار ، جۆری ئه‌و وه‌رزشه‌ش وه‌كو ڕۆیشتن به‌ پێ و مه‌له‌كردن .