یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ راگه‌یاند

یەک شەممە, 21 تشرینی یەکەم 2018 08:52

ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌بارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و تییایدا ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

له‌به‌یاننامه‌كه‌داهاتووه‌:دوای چاوەڕوانیەكی زۆر و تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 دا ، بەهۆی زۆری پێشێلكاریەكان و ساختە كاریەكانی دوو لایەنەكەی دەسەڵاتەوە ، سەرئەنجام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم كە نەیتوانی متمانەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەدەست بهێنێ ، بەڵكو زۆرینەیەكی سادە و بەشێوەیەكی كرچ و كاڵ و لە نیوە شەودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند..

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌:ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناكەین و تانە یان لێ دەدەین و هەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرینە بەر..

له‌كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه‌:هەر لەم بۆنەیەدا سۆپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامە خاوەن هەڵویستەكانی كۆمسیۆن دەكەین كە هەوڵی جدییان داوە لە پێناو ئەنجامدانی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی خاوێن و دوور لە ساختەكاری و دەست تێوەردان و ئامادە نەبوون واژووی خۆیان بخەنە سەر ئەنجامەكان.

ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌:

بەیاننامەی ئەنجومەنی سیاسی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
دەربارەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان

دوای چاوەڕوانیەكی زۆر و تێپەڕبوونی سێ هەفتە بەسەر هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان لە 30/9/2018 دا ، بەهۆی زۆری پێشێلكاریەكان و ساختە كاریەكانی دوو لایەنەكەی دەسەڵاتەوە ، سەرئەنجام كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم كە نەیتوانی متمانەی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەدەست بهێنێ ، بەڵكو زۆرینەیەكی سادە و بەشێوەیەكی كرچ و كاڵ و لە نیوە شەودا ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنەكانی ڕاگەیاند..
ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان نیگەرانی و ناڕەزایی خۆمان ڕادەگەیەنین و ئەم ئەنجامانە پەسەند ناكەین و تانە یان لێ دەدەین و هەموو ڕێكارێكی یاسایی بۆ ڕەتكردنەوەی دەگرینە بەر..
هەر لەم بۆنەیەدا سۆپاس و دەست خۆشی خۆمان ئاراستەی ئەندامە خاوەن هەڵویستەكانی كۆمسیۆن دەكەین كە هەوڵی جدییان داوە لە پێناو ئەنجامدانی پرۆسەیەكی هەڵبژاردنی خاوێن و دوور لە ساختەكاری و دەست تێوەردان و ئامادە نەبوون واژووی خۆیان بخەنە سەر ئەنجامەكان...
ئەنجومەنی سیاسی
یەگگرتووی ئیسلامی كوردستان
21/10/2018

 

هونه‌ر بانه‌گوڵانی